لەسەر ئەنجامدانی گرێبەستی بە ئەلیكترۆنیكردنی تۆماركردنی خانووبەرە سكاڵا تۆماركرا

کاوە عەلی
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی فەرمانگەی تەكنەلۆجیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی داد هەستاوە بە ئەنجامدانی گرێبەستێك بۆ بە ئەلیكترۆنیكرنی گرێبەستی خانووبەرە، پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو سكاڵای یاسایی لەسەر فەرمانگەی تەكنەلۆجیاو زانیاری تۆماركرد.
كاوە عەلی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو بە SNNی ڕاگەیاند: لەبەرامبەر ئەنجامدانی ئەو گرێبەستەی كە لەلایەن فەرمانگەی تەكنەلۆجیاو زانیاری حكومەتی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەت بەناوی كۆمپانیای sewar، وەك ئەركێكی پەرلەمانتاری خۆمان هەستاین بە تۆماركردنی سكاڵا لە دادگای بەرایی هەڵەبجە لەسەر فەرمانگەی تەكنەلۆجیاو زانیاری حكومەتی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری تۆماركردنی سكاڵاكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەو گرێبەستە بەشێوەیەكی نایاسایی واژۆكراوە، كە فەرمانگەی تەكنەلۆجیای زانیاری هەستاوە بە ئەنجامدانی گرێبەستێك لەنێوان فەرمانگەی تەكنەلۆجیای زانیاری و كۆمپانیای Sewar بە نوسراویان ژمارە 80 لە 25-8-2024، تایبەت بە دروستكردن و دابینكردنی سیستەمی زیرەك بۆ بەڕێوەبەرایەتیەكان و تێبینەرایەتیەكانی تۆماركردنی خانووبەرە بەمەبەستی جێبەجێ كردنی بە ئەلیكترۆنی كردنی سیستەمی تۆماركردنی خانووبەرە لە هەرێمی كوردستان.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو كە دادگای بەرایی هەڵەبجە ڕۆژی 22/ی مانگی داهاتووی دیارییكردووە بۆ دادبینی لەو سكاڵایە، هاوكات بەڵێگەی پێویستمان لەبەردەستدا هەیە كە ئەو گرێبەستە پێچەوانەی یاسایە و پێویستە ڕابگیرێت.
بەگوێرەی ئەو گریبەستەی كە فەرمانگەی تەكنەلۆجیاو زانیاری حكومەتی هەرێم لەگەڵ ئەو كۆمپانیایە واژۆیان كردووە، دەبێت بڕی 14 ملیار و 350 ملیۆن دینار تەرخانبكرێت بۆ ئەو كۆمپانیایە بە مەبەستی جێبەجێكردنی كاروبارەكانیان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









