لە یادی 16/3 سودانی بانگهێشتی هەڵەبجە كراوە و پرۆژەی دەروازەی هەڵەبجە دەكاتەوە

دەروازەی هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات هەموو هەوڵێكمان خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان پرۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە بخەینە بەرنامەی كارەوە، ئاشكراشیدەكات بۆ یادی 16/3 بانگهێشتی سەرۆك وەزیرانی عێراقمان كردووە.
چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی راگەیاند: پرۆژەی دروستكردنی دەروازەی هەڵەبجە كە لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە پارەی بۆ تەرخانكراوە بەبڕی دوو ملیۆن دۆلار، لە ئێستادا زیاد لە %95 ی كارەكانی بە كۆتا گەیشتوون چاوەڕێدەكرێت تا یادی 16/3 سەرجەم كارەكانی تەواو ببێت و ئامادە بێت بۆ كردنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد،بانگهێشتی ( محەمەد شیاع سودانی) سەرۆكوەزیرانی عێراقمان كردووە بۆ ئەوەی لە یادی 16/3 سەردانی هەڵەبجە بكات و بەشداربێت لە كردنەوەی پرۆژەی دەروازەی هەڵەبجە، كە لەساڵی ڕابردوودا لەسەر داوای ئێمە سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دا لەسەر جێبەجێكردن و تەرخانكردنی بڕی یەك ملیار دینار بۆ پرۆژەكە.
ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی عیراق، جارێكی دیكە داوا دەكەینەوە پرۆژە یاسای بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی كارەوە، بۆ ئەومەبەستەش لە هەوڵەكانمان بەردەوامین و لەگەڵ زۆربەی لایەنەكانی كۆبوونەوەمان هەبووە، بۆیە دەمانەوێت پێش 16ی3 پرۆژەكە تێپەڕێنرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









