لە هەولێر لەماوەی دوومانگدا سەگی بەرەڵا پەلاماری 112 كەسیان داوە

SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرەڕای ئەوەی شێڵتەرێكی تایبەت بە كركردنەوەی سەگی بەرەڵا لە هەولێركراوەتەوە، بەڵام ئەمە نەبووەتەهۆی ئەوەی سەگی بەرەڵا لە هەولێر نەمێنن، هاوكات تەنها لە دوومانگی ڕابردووی ئەمساڵدا 112 كەس لە هەولێر لەلایەن سەگی بەرەڵا پەلاماردراون و ڕەوانەی نەخۆشخانەكراون.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNبە پشتبەستن بەئامارێكی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر لەماوەی مانگی دوو سەگی بێلانە پەلاماری 54 كەسیان لە سنووری شاری هەولێر داوە و گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوا، هاوكات لە مانگی یەكی ئەمساڵ بەهەمان شێوە 58 كەسی دیكە لەلایەن سەگی بێلانەوە پەلامار دراون و گەیەندراون بۆ نەخۆشخانەكە
ئاماژەبەوەشكراوە، جگە لەو 112 كەسەی كە لەماوەی دوو مانگی ڕابردووی ئەمساڵ لەلایەن سەگە بێلانەكانی هەولێرەوە پەلاماردراون، لە هەمان كاتیشدا لە ساڵی ڕبردوودا بە تێكڕا 628 كەس لەلایەن سەگی بێلانەوە پەلاماردراون.
زانیارییەكانی SNN لەكاتێكدایە كە سەرەڕای ئەوەی ماوەیەكە شێڵتەرێكی تایبەت بە كۆكردنەوەی سەگی بێلانە لە هەولێر دروستكراوە، بەڵام دروستكردنە ئەم شێڵتەرە نەبووەتە هۆی ئەوەی دیاردەی سەگی بەرەڵا لە كوچەو كۆڵان و شوێنە گشتییەكانی هەولێر كۆتایی پێبێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









