پەرلەمانتارێكی یەكێتی: هەوڵەكانمان چڕكردووەتەوە پێش 16/3 بە پارێزاكردنی هەڵەبجە یەكلایی بكەینەوە

چرۆ حەمەشەریف
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات، هەوڵەكانیان چڕ كردۆتەوە بۆ ئەوەی پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە پێش 16/3ی ئەمساڵ دەنگی لەسەر بدرێت، ئەوەش مافێكی سروشتی خەڵكی هەڵەبجەیە.
چرۆ حەمە شەریف، نوێنەری هەڵەبجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی راگەیاند: لەگەڵ ئەوەی دەبوو هەرزوو پرۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە بخرایەتە بەرنامەی كاری دانیشتەكانی پەرلەمان بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت، بەلام بەهۆی پشووەكانی پەرلەمان و هەمواری پرۆژەیاسای بودجە و چەند بابەتێكی دیكە نەتواندرا ئەو كارە بكرێت، بۆیە ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی هەموو هەوڵێكمان دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی پێش 16/3 دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی كاری پەرلەمانەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە هاوكاری فراكسیۆنەكانی دیكە، كاردەكەین بۆ ئەوەی پرۆژە یاسای بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە لەگەڵ نزیك بوونەوەی یادی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجەدا دەنگی لەسەر بدرێت، بۆ ئەوەش زۆرینەی فراكسیۆنە جیاوازەكانی عێراق هاوڕان لەگەڵماندا و ئامادەن دەنگ لەسەر پرۆژەیاكەی بدەن، چونكە پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، تەنها دەنگدانی لەسەر ماوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، هەوڵەكانمان بەردەوامە و رەزامەندی زۆرینەی فراكسیۆنەكانمان بەدەستهێناوە، لە هەوڵەكانیشمان بەردەوام دەبین تا ئەو كاتەی دەنگی لەسەر دەدرێت، چونكە ئەوە مافێكی سروشتی خەڵكی هەڵەبجەیە و پێویستە ئەو مافەیان بۆ دەستبەر بكرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
4كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
53 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
53 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









