
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق | فۆتۆ: راگهیاندنى ئهنجوومهنى نوێنهران
SNN-
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ خوێندنەوەو دەنگدان لەسەر چەند پرۆژە یاسایەك كۆدەبێتەوە، دوو فراكسیۆنی شیعەش بایكۆتی دانیشتنەكە دەكەن.
بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبێتەوە، بەر لەئەنجامدانی ئەو دانیشتنەش هەریەك لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاساو فراكسیۆنی سادیقوون رایانگەیاندووە بایكۆتی دانیشتنەكەدا دەكەن تائەو كاتەی یاسای خزمەت و خانەنشینی حەشدی شەعبی نەخرێتە بەرنامەی كۆبوونەوەكانەوە.
هەروەها لەكارنامەی کۆبونەوەکەدا هاتووە، لەدانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقدا، دەنگد لەسەر هەمواری چوارەمی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازیی كەرتی تایبەت و تێكەڵاو، دەنگد لەسەر بڕیاری راسپاردەی وەزارەتی پەروەردە بۆ گەڕانەوەی سیستەمی هەوڵەكان، دەدرێت.
هاوكات خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری دووەمی یاسای موختارەكان، خوێندنەوەی راپۆرتی بەدواداچوون و پاراستنی ماڵ و موڵكی دەوڵەت، خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتننامەی لێخۆشبوونی هەڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و خزمەتگوزاری لەنێوان عیراق و قوبرس و خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای پێشنیازكراوی هەمواری چوارەمی یاسای دەرچووانی پیشە پزیشكیی و تەندروستییەكانی ساڵی 2000 دەكرێت.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









