
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق | فۆتۆ: Iraq Gov
SNN
تەیف سامی لە راگەیەنراوێکدا وەک وەڵامێک بۆ داواکاری مانگرتووانی سلێمانی رایگەیاند، بەخێرایی زانیاریی لەسەر مووچەخۆرانی هەرێم لە رێگەی تەوتینەوە بنێرن، دەڵێت “مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووم ناردووە”.
ئەمڕۆ شەممە 8ی ئایار، سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق کۆپی نوسراوێکی تەیف سامی بڵاوکردووەتەوە کە وەڵامی مانگرتووانی سلێمانی دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، وەزیری دارایی عێراق بۆ لیستی مووچەی مانگی شوبات و مانگەکانی دواتر، تەئکید لەسەر خێرا ناردنی زانیاری مووچەخۆرانی هەرێم دەکاتەوە بۆ تەوتین بەپێی ڕێکارەکانی کە لەبڕیاری دادگای فیدراڵیدا هاتووە.
ئاماژە بەوەدەکات، هەرێم داهاتی نانەوتی بۆ مانگی شوبات کە بڕەکەی 51 ملیار و 895 ملیۆن و 457 هەزار و 877 دینارە، پێویستە بە خێرایی بنێردرێت.
هەروەک لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، تەیف سامی وتوویەتی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووی مووچەخۆرانی هەرێم پێشتر نێردراوە.
سۆران عومەر دەڵێت، ” ئەمە لەوەڵامی داواکاری مامۆستایانی مانگرتوو لە سلێمانیە کە لە 3ی شوباتی 2025 ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراقمان کرد، نوسینگەی سەرۆک وەزیران داواکەی ئاراستەی وەزیری دارایی کردووە.”


هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









