
بتڵى غازى ماڵان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی ماوەی چەند ڕۆژێكە لە هەولێر و دهۆك قەیرانی كەمی غاز و بەرزبوونەوەی نرخەكەی سەریهەڵداوە، بەڵام بەوتەی سەرۆكی ئەنجومەنی كارگەكانی غاز لە سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان كە نە قەیرانی كەمی غاز هەیە و نە نرخەكەشی بەرز بووەتەوە.
كۆچەر تاهیر، سەرۆكی ئەنجومەنی كارگەكانی غاز لە سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا زیاد لە 600 تۆن یەدەگی غازی كۆگاكراومان هەیە و بەردەوامیش بری پێویست غازمان بۆدێت، بۆیە بەدڵنیاییەوە لە ئێستا هیچ گرفتێكمان لە نەبوونی غازی ماڵان نییە و هەروەك مانگەكانی پێشوو دۆخەكە ئاساییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی لەمانگی رەمەزاندا شێوازی كاركردنی كارگەكان لە ڕۆژەوە گۆڕدراوە بۆ شەو كارگەكان زیاتر بەشەواندا كاردەكەن و بریكارەكانی غازیش بە ڕۆژدا غاز دەگەیەننە گەڕەكەكان، بۆیە خۆشبەختانە نە گۆڕانكاری بەسەر نرخی غاز هاتووە لە سلێمانی نەقیەرانی نەبوونی غازیش هەیە.
سەرۆكی ئەنجومەنی كارگەكانی غازی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لەوەرزی هاویندا بۆ سنوری پارێزگای سلیمانی پێویستمان بەبڕی 300 تۆن غاز دەبێت، بەلام لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان خواستن لەسەر بەكارهێنانی غاز زیاد دەكات و پێویستمان بە بڕی 400 تۆن غاز دەبێت، بەڵام بەگوێرەی ئەو پلانەی هەمان بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكەی سلێمانی نەمانهێشتووە قەیرانی غاز دروست ببێت و نرخەكەشی بەرز ببێتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









