
SNN-
ئیدارەی ترەمپ کۆتایی بەو لێخۆشبوونە هێنا، کە رێگەی بە حکومەتی عێراق دەدا، گازی ئێرانی بکڕێت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، ئەمەش هەنگاوێکی نوێی حکومەتی ئەمریکایە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی سیاسەتی “ئەوپەڕی گوشار” بۆ سەر دەسەڵاتدارانی ئێران, وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، “لە هیچ ئاستێکدا رێگە بە ئێران نادەین بوژانەوەى ئابووریى و دارایى بەخۆیەوە ببینێت.”
دوێنێ شەممە وتەبێژێک بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هەڵمەتی ترەمپ لە دژى ئێران ئامانجەکەى کۆتاییهێنانە بە هەڕەشە ئەتۆمییەکەی و کەمکردنەوەی بەرنامە موشەکییەکەى، هەروەها، ئەو هەنگاوەی واشنتن لە بەرامبەر عێراق “بۆ دڵنیابوونەوەیە لەوەی کە ئێران هیچ ئاسانکارییەکی ئابووری و دارایی بەدەست نەگات .”
هەرچەندە عێراق وڵاتێکى دەوڵەمەندى وزەیە، بەڵام لە گاز و کارەبادا نەگەیشتووەتە خۆبژێوی و بۆ پڕکردنەوەى پێداویستییەکانى پشت بە ئێران دەبەستێت، بەگوێرەى مۆڵەتەکەى ئەمریکا، عێراق ساڵانە بە بەهاى چوار تاوەکو شەش ملیار دۆلار گازی لە ئێران دەکڕى.
لەبارەی رێکارە نوێیەکەی ئیدارەی ترەمپ، جەیمس هیوت، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی، رایگەیاندووە، “سەرۆک ترەمپ زۆر روون بووە لەوەی دەبێت دەسەڵاتدارانی ئێرانی دەست لە هەوڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆم هەڵبگرن. هیواداراین دەسەڵاتدارانی ئێران، بەرژەوەندیی خەڵکەکەیان و ناوچەکەش لەبەرچاو بگرن.”
بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە بۆ سەر ئێران، بەغداد نەیدەتوانی پارەی کاش بە تاران بدات، بەڵکو بە رەزامەندیی واشنتن، دەیخستە هەژمارێکی بانکی عێراقەوە و تەنیا بۆ مەبەستی مرۆیی، رێگە بە ئێران دەدرا بەکاریبهێنێت، لەوانەش بۆ کڕینی پێداویستییە پزیشکییەکان.
لە ساڵی 2018ەوە، حکومەتی ئەمریکا دەیان جار لێخۆشبوونی لە سزاکان بۆ عێراق نوێکردووەتەوە، تاوەکو بتوانێت وزەی ئێران بکڕێت، بەڵام رۆژی شەممە، لێخۆشبوونی ئەمریکا بۆ هاوردەکردنی گازی ئێران بۆ عێراق کۆتاییهات و ئەمریکاش بۆ دواجار نوێی نەکردەوە.
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









