
مووچە
SNN-
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ شاندێكی وەزارەتی دارایی لە بەغداد كۆبوونەوە لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ئەنجامدەدەن و كێشەكانی بەردەم ناردنی مووچەی مانگی دوو تاوتوێدەكەن.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەو شاندەی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ لە بەغداد لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆدەبنەوە ئەوەش بە مەبەستی دۆزینەوەی رێگا چارەسەر سەبارەت بە كێشەكانی نەناردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی كورستان.
ئاماژەی بەوەشكردووە، تەواوی رێكارەكانی وردبینی لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێم تەواو بوون و تەواوی تێبینییەكانی بەغدادیش لەبەرچاوگیراون و چارەسەریان بۆ كراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەی11 رۆژە لەلایەن شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە، لیستی مووچەی مانگی شوبات بۆ بەغدا بردراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی مووچەی ئەو مانگە نەداوە.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









