هێرشێك بۆ سەر کۆمپانیایەکی بەرهەمە نەوتییەکان لە لازقییە پوچەڵکرایهوه

SNN-
ئاژانسی هەواڵی سوری سانا ئهمڕۆ یەکشەممە لە ڕاپۆرتێکدا رایگەیاند، هێرشێک بۆ سەر کۆمپانیای سادکۆپ لە پارێزگای لازقییە ڕویداوە، بهڵام توانراوه پوچهڵبکرێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوری سانای سوریا لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنیەوە رایگەیاند، “هێزەکانمان توانیان هێرشێکی پاشماوەی ڕژێمی پێشوو بۆ سەر کۆمپانیای سادکۆب له لازقیە پوچەڵ بکەنەوە.”
ئاژانسی هەواڵی سانا بەرەبەیانی ئهمڕۆ بڵاویكردهوه، “کاروانێکی هێزەکانی ئاسایشی گشتی لە پارێزگای ئیدلیبەوە بەرەو کەنارەکانی سوریا بەڕێکەوتوه بۆ ڕاوەدونانی پاشماوەکانی ڕژێمی پێشوو و بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.”
سادکۆپ، کۆمپانیای نهوتی سوریایە کە تایبەتە بە بهرههمهێنان، هەڵگرتن و دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان.
لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوەوە شەڕ و پێکدادان لە ناوچەی کەناراوەکانی سوریا دەستیپێکردووە، دوای زنجیرەیەک هێرش و بۆسەکردن کە هێزەکانی حکومەتی ئینتقالی کردە ئامانج، لایەنگرانی بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشوی سوریا تاوانبار کران.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
20كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









