شاندێكی تەكنیكی هەرێم بۆ وەڵامدانەوەی تێبینییەكانی تیف سامی گەیشتنە بەغدا

0
254

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی وەڵامدانەوەی ئەو تێبینیانەی كە وەزیری دارایی عێراق هەیەتی لەسەر لیستی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەمڕۆ شاندێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی بەغدایان كردووە، ئەگەر بتوانن وەڵامی سەرجەم تێبینییەكان بدەنەوە، لەم هەفتەیەدا مووچە ڕەوانە دەكرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسیكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، تا ئەمڕۆ یەك شەممە( تەیف سامی) وەزیری دارایی عێراق واژۆی ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی نەكردووە، هاوكات هەر ئەمڕۆشاندێكی وەزارەتی دارایی هەرێم گەیشتوونەتە بەغدان و هەر ئەمڕۆ لەگەڵ (تەیف سامی) كۆدەبنەوە بۆ چارەسەری گرفتەكانی لیستی مووچەی مانگی دوو.

ئاماژەی بەوەشكرد، (تەیف سامی) وەزیری دارایی عێراق جارێكی تر داوای لە حكومەتی هەرێم كردووە بەخێرایی زانیاری و داتای مووچەخۆرانی هەرێمی بۆ بنێرن، ئەوەش دوای ئەوەی لە نوسراوێكی پێشووتریدا بەهەمان شێوە ئەو داواكارییەی هەبوو بەڵام هەرێم وەڵامی نەدایەوە.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر وەزیری دارایی عێراق ئامادە نەبێت واژۆ لەسەر ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكات، ئەوا بەناچاری هاوشیوەی مانگەكانی ڕابردوو داوا لە ( محەمەد شیاع سودانی) سەرۆك وەزیران دەكرێت بەرپرسیارێتی ناردنی مووچە لە ئەستۆ بگرێت و پاشان وەزیری دارایی عێراق بڕیاری ناردنی پارە بدات كە ئەوەش دەكەوێت ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this