
بارانبارینى بهخوڕ | فۆتۆ: Truth-Seeker
SNN-
کەشناسی هەرێم پێشبینی کەشوهەوایی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو ناسەقامگیریەى هەیە لەسەر کەشى بەشێک لە ناوچەکە بەردەوامى دەبێت و ئاسمانى هەرێم بە گشتى نیمچە هەور دەبێت.
وتیشی، لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى نمە باران هەیە لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى ڕاپەڕین و گەرمیان لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ ناو بەناو باران بارینى کورت خایەن و هەندێ کات هەورە تریشقەشی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانى گەرماى دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوایی سبەینێش دەڵێت، ئاسمان نیمچە هەور دەبێ بە گشتى لە دواى نیوەڕۆى ڕۆژى دووشەممە ئەگەرى باران بارین لە زۆربەى ناوچە جیاجیاکانى هەرێم هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کاریگەرى ئەم بارانە بە بوونى هەورە تریشقە و لە هەندێ ناوچە شاخاوییەکان لێزمە بارانى کورت خایەن دەبێت.
وتیشی، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە و لە سنوورى پارێزگاکانی هەولێر ودهۆک نزم دەبێتەوە بە (1-3) پلەى سیلیزى.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 19 پلەى سیلیزى
سلێمانى: 20 پلەى سیلیزى
دهۆک : 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 20 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 22 پلەى سیلیزى
سۆران : 15 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 23 پلەى سیلیزى
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
20كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێشهێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









