
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی لەمانگی ڕابردوو بەشێك لە خانەنشینانی یەكەی 70 مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرت و هاوکات بەشێکی زۆریشیان نیوەی مووچەکانیان بۆخەرجکرا، بەڵام بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم دڵنیایی دەدات لەوەی كە گرفتی ئەو خانەنشینانە لەم مانگەوە بەیەكجاری چارەسەركراوە و شتێك نامینێت بەناوی خانەنشینی یەكەی 70 و 80 ، سەرجەمیان دەخرێنە سەر خانەنشینی پێشمەرگە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو گرفتی دواکەوتن و دابەشنەكردنی مووچەی بەشێك لە خانەنشینانی یەكەی 70 لەمانگی یەك بۆ ئەوە دەگرێتەوە كە وەزارەتی دارایی هەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی سەربازی سەرقاڵی گواستنەوەی دۆسیەی سەرجەم خانەنشینانی یەكەی 70 و 80 یە بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پێشمەرگە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ مووچەی مانگی دوو بەشێکی زۆری ئەو خانەنشینانەی کەسەربە یەكەی 70 و 80 نزیكەی هەشت هەزار خانەنشین دەبن دۆسیەكانیان گوازراوەتەوە سەر بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پێشمەرگە و بۆ داهاتووش بەشێكی دیكەیان دۆسیەكانیان دەگوازرێتەوە لەمانگەكانی داهاتووش سەرجەمیان دەخرێنە سەر بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پێشمەرگە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، لەمەودوا شتێك نامێنێت بەناوی مووچەی خانەنشینی یەكەی 70 و 80، بەڵكوو سەرجەمیان دەخرێنە سەر بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پێشمەرگە، لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە ئەوانیش مووچەكانیان وەردەگرن، هاوكات مووچەكانیشیان بەگوێرەی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق دەبێت كە لەهەرێمی كوردستان و عێراق كاری پێدەكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









