ئەمریکا داوا لە بەغدا دەکات کێشەکانی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم چارەسەر بکات

SNN
ئەمریکا داوا لە حکومەتی عێراق دەکات لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا پێکەوە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گرێبەستەکانی ئەو کۆمپانیا ئەمریکیانە بکات کە لە کێڵگە
ئەمڕۆ دووشەمە 10ی ئادار، مایکل واڵتز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ محەممەد شياع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە.
ئاماژەی بەوەکردووە، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، داوای لە حکومەتی عێراق کرد لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشە بەجێماوەکانی گرێبەستەکان و دانەوەی قەرزی کۆمپانیا ئەمریکییەکانی بواری وزە.
هاوکات، داوای لە سوودانی کردووە، بەغدا هاوئاهەنگیکارێکی بواری وەبەرهێنان دابمەزرێنێت بۆ ئەوەی کار لەگەڵ ئەو کۆمپانیا ئەمریکییانە بکات، کە دەیانەوێت لە عێراق کار و وەبەرهێنان بکەن.”
ئەمە لە کاتێکدایە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، عێراق هاندەدات دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان خێرابکات بۆ ئەوەی نەوتی هەرێم بگاتەوە بازاڕەکانی جیهان، لە دابەزاندنی نرخدا یارمەتیدەر بێت و لە هەمان کاتیشدا عێراق پشتبەستن بە نەوتی ئێران کەمبکاتەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









