تەیف سامی بۆ شاندی هەرێم: ئەوەی ئێوە دەیكەن پێچەوانەی ڕێككەوتنەكەمانە و بڕیار لای سودانییە

تەیف سامی- وەزیری دارایی عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی دوو ڕۆژە شاندێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێم لە بەغدان و دوێنێ لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كۆبوونەتەوە، وەزیری دارایی بەڕوونی پێی وتوون ئەو بڕە داهاتەی ناردوتانە پێچەوانەی ڕێككەوتنەكانە و ناچمە ژێرباری ناردنی پارە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNكە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، لەگەڵ ئەوەی وەزیری دارایی عێراق داوایكردووە بە خێرایی ( ئایبان)ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەیان بۆ ڕەوانە بكرێت كە ژەماری بانكییان بۆ كراوەتەوە، لە هەمان كاتیشدا ناڕەزایەتی خۆی نیشانداوە لەبارەی ناردنی ئەو 51 ملیار دینارەی كە وەك داهاتی نانەوتی بۆ عێراق نێردراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق دوێنێ بە شاندە تەكنیكییەكەی هەرێمی ڕاگەیاندووە كە ئەوەی ئێوە دەیكەین پێچەوانەی ڕێككەوتنەكەمان و هەروەها پێچەوانەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیشە، چونكە دەبوو مانگانە لە نێوان 80 بۆ 90 ملیار دینار ڕەوانەی عێراق بكەنەوە وەك داهاتی نانەوتی، بۆیە ناچمە ژێرباری ناردنی پارە بەم شێوەیەی ئێستا.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی وت، وەزیری دارایی عێراق بەڕوونی ئەوەی بە شاندەكەی هەرێم وتووە، من بۆخۆم ناتوانم واژۆ لەسەر ناردنی پارە بكەم بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەم دۆخەی ئێستاوە، بۆیە ئەگەر ( محەمەد شیاع سودانی) سەرۆك وەزیران بچێتە ژێرباری بەرپرسیارێتی ئەو بابەتە ئەوكات ئامادەم واژۆی ناردنی پارە بكەم.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









