
SNN-
پاش ئەو فشارانەی بوونە هۆی دەستلەكاركێشانەوەی جەستن ترودۆی سەرۆك وەزیران، پارتی لیبڕاڵی كەنەدا سەرۆك وەزیرانێكی نوێی دیاركرد كە دژایەتییەكی سەرسەختی ترەمپ دەكات.
پارتی لیباڕڵی كەنەدا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بە زۆرینەی دەنگ و بەڕێژەی 85.9%، مارك كارنی وەك رابەڕی پارتەكەیان هەڵبژێردرا و پۆستی سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەش وەردەگرێت، بە یەكێك لە ركابەرە سەرسەختەكانی ترەمپ دادەندرێت و لە نزیكترین كاتیشدا پۆستی سەرۆك وەزیران وەردەگرێت و دۆخی راگوزەر بۆ كەنەدا كۆتایی دێت.
لای خۆیەوە مارك كارنی، سەرۆك وەزیرانی نوێی كەنەدا لە وتارێكدا كە راستەوخۆ بە هێرشكردنە سەر ترەمپ دەستیپێكرد و رایگەیاند، “سەرۆكی ئەمریكا هێرشدەكاتە سەر تەواوی ئەو مێژووەی ئێمە بوونیادمان ناوە، دەیەوێت ئەوەی بەدەست هێندراوە تێكی بدات و سەرلەبەری وێران بكات، ئێمە رێگە بەو كارە نادەین و بە تەواوی هێزی خۆمان رووبەڕووی ئەو بەرژەوەندییە تاك دیدییەی ترەمپ دەبینەوە.”
باسی لەوەشکرد، سزای توندی بەرهەم، كارساز و تەواوی كۆمپانیاكانی وەبەرهێنانی ئەمریكا لە وڵاتەكەمان دەدەین و باجی زۆریش دەخەینە سەر سنوورە بازرگانییەكانمان لەگەڵ ئەمریكا تا ئەوكاتەی رێز لە سەروەریی وڵاتەكەمان دەگرێت.
کەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









