بۆ رووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانکاریی کەشوهەوا هەوڵی زیادکردنی سەوزایی دەدرێت

SNN
وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگای روانگە پرۆژەیەکیان بۆ رووبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی کەشوهەوا واژۆکرد و 20 هەزار درەختی زەیتوون لە ناوچەی کەسنەزانی هەولێر دەچێندرێن.
حەسەن عەلائەدین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای روانگە خۆی و شاندێکی یاوەری سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەگەڵ بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ کۆبوونەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا باس لەپرۆژەیەکی دەزگای روانگە کرا بۆ رووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانکاریی کەشوهەوا و زیادکردنی سەوزایی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
هاوکات، دەزگای روانگە پرۆژەیەکی بۆ چاندنی 20 هەزار درەختی زەیتوون لە ناوچەی کەسنەزانی سەر بە پارێزگای هەولێر پێشکەشکرد پرۆژەکەش لەلایەن بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێشوازی لێکرا.
پرۆژەکە لەچوارچێوەی ئامانجێکی نیشتمانیی حکومەتی عێراقدایە بۆ زیادکردنی رووبەری دار و درەخت و سەوزایی.
دەزگای روانگە هۆکاری هەڵبژاردنی درەختی زەیتوونی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، کە درەختی زەیتوون بەرگەی وشکەساڵی و کەمبارانی دەگرێت، رێژەیەکی زۆری کاربۆن وەردەگرێت و بەهایەکی زۆری کشتوکاڵی هەیە.
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی دارایی عێراق بە خشتەیەك تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەرانی بڵاوكردەوە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
قەیرانی برنج یەخەی حکومەتی ژاپۆن دەگرێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وەزارەتی دارایی عێراق بە خشتەیەك تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەرانی بڵاوكردەوە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
قەیرانی برنج یەخەی حکومەتی ژاپۆن دەگرێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021