
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی دەزگا ڕاگەیاندنەكانی پارتی هەڵمەتێكی بەرفراوانیان دەسپێكردووە بۆ كەمكردنەوەی ئەو نیگەرانیانەی كە لەلایەن هاووڵاتیانەوە دروستبووە لەسەر نرخی كارەبا لە پرۆژەی ڕووناكی، لەهەمان كاتیشدا وایان بڵاوكردووەتەوە موەلیدە ئەهلییەكانیش لابراون، بەڵام خاوەن موەلیدەكان ڕەتیدەكەنەوە موەلیدەكانیان لابرابێت.
خورشید ئەحمەد، یەكێك لە خاوەن موەلیدەكانی هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: بەرپرسانی پرۆژەی ڕووناكی هاتوونەتەلامان و داوایان لێكردوین كە گرێبەستێكیان لەگەڵدا واژۆ بكەین بە گوێرەی ئەو مەرجانەی ئەوان دایان ناوە و ئێمە بۆمان نەبوو داوای گۆڕانكاری لە و مەرجانە بكەین كە بۆمان دیاریكراوە و بەناچاری بۆماوەی شەش مانگ گرێبەستیان پێواژۆكردوین كە ئەگەر بە ئازادی خۆمان بوایە ئەو گرێبەستەمان واژۆ نەدەكرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەر ئەو بڕە پارە زۆرەی مانگانە بەناوی كارەبای 24 كاتژمێری بەهاووڵاتیانی دەدەن، پارەی ئێمەی خاوەن موەلیدەكانیش دابیندەكەن بە بێ ئەوەی كار بە موەلیدەكانمان بكەین، بەجۆرێك هەر موەلیدەیەك چەند ئەمپێری لابێت بۆ هەر ئەمپێرێك بڕی هەزار دینارمان پێدەدەن، بەنمونە ئەگەر مۆلیدەیەك 800 هەمپێری دابێت ئەوا مانگانە هەشت ملیۆن دینار وەردەگرێت.
ئەو خاوەن موەلیدە ئەهلییەی هەولیر ئەوەشی خستەروو، ئەوەی دەوتریت مۆلیدەكان لابراون دوورە لە ڕاستییەوە، چونكە پێمان وتراوە كە لەحاڵەتی ئامادەباشیدا بین، هەركاتیك گرفت بۆ پرۆژەی ڕووناكی درویت بوو ئەوا ئێمە كارەبای هاوولاتیان دابیندەكەین، بۆ ئەوەش بڕە پارەیەكی دیكە وەردەگرین، كە ئەوەش جارێکی دیكە لەسەر گیرفانی هاووڵاتیانە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









