
SNN-
بە تۆمەتی پیسبوونی ژینگە و بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش لە هەوادا کارگەیەک لە سنووری عەربەت ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدرا.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، بە تۆمەتی ئەو بۆنەی کە لە هەوادا بڵاوبووەتەوە و بووە بە هۆی بێزارکردنی خەڵکی سنوورەکانی (قەزای هەڵەبجەی تازە) و ناحیەکانی عەربەت و زەڕایەن و دەوروبەریان، لەلایەن بنکەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى عەربەت کارگەیەک ڕوبەڕووى دادگا کرایەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، پێشتر چەند کارگە و پاڵاوگەیەک لەلایەن بنکەی پۆلیسى دارستان و ژینگەى عەربەت پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕێکاری یاسایی لە دژیان ئەنجامدراوە.
لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کارگەیە ڕێکخراوە، بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی و کێشەکە لە لێکۆڵینەوەدایە.
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یهكهم 2, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









