
دۆناڵد ترەمپ و ئیلۆن مەسک
SNN
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە، مەسک کارێکی زۆر نایابی بۆ گەلی ئەمریکا کردووە و وەک پشتگیرییەک لە مەسک سبەینێ ئۆتۆمبێلی تێسلا دەکڕێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 11ی ئادار، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمەریکا لە لاپەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی تروس، بڵاویکردووەتەوە، کۆمارییەکان و پارێزگارەکان بەیەکەوە هاوڕان کە ئیلۆن مەسک تا سەر لێوار رۆیشتوە بۆ هاوکاریکردنى گەلەکەمان و ئەو هەر بەڕاست کارێکى زۆر نایاب دەکات.
ئاشکرایکردووە، سەربارى ئەم هاوکارییانەى مەسک، بەڵام چەپڕەوە توندڕەوەکانى ئەمەریکا هەوڵدەدەن بەشێوەیەکى نایاسایی بایکۆتى تێسلا بکەن کە یەکێکە لە گەورەترین و باشترین کۆمپانیاکانى دروستکردنى ئۆتۆمبێل تا لەوڕێیەوە هێرشبکەنەسەر مەسک و زیانى پێبگەیەنن.
دەڵێت، “بەهۆی ئەو دژایەتیانەی کە بەرامبەر مەسک دەکرێت سبەینێ یەکەم کارم کڕینی ئۆتۆمبێلی تێسلا دەبێت”.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









