
لەتیف نێروەیی،
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات پەیامەكەی سەرۆك بافڵ تاڵەبانی بۆ هەریەكە لە مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع، پەیامێكی تەواو پڕمانا و گشتگیر بوو، دووپاتكردنەوەی پاڵپشتی یەكێتی بوو بۆ هێنانەكایەی پرۆسەی ئاشتی لە ناوچەكە.
لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی بۆردی ڕاگەیاندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: پەیامەكەی سەرۆك بافل تاڵەبانی بۆ گەیشتنە ڕێككەوتنی هەریەكە لە جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع، درێژە پێدەری ئەو پشتیوانیەیە كە یەكێتی نشتیمانی كوردستان و خودی سەرۆك بافڵ تاڵەبانی هەیبووە بۆ دۆزی ڕەوای گەلی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێكی زۆری خاڵەكانی ڕێككەوتنەكە لەناو كرۆكی ئەو پەیامانەدا هەبووە كە پێشتر سەرۆك بافڵ تاڵەبانی ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەكانی سویای دەكرد كە ئەویش بابەتی پاراستنی مافی پێكهاتەكانی سوریا بوو بەتایبەت مافەكانی گەلی كورد لە ڕۆژئاوا، بۆیە یەكێك لە خاڵەكانی ڕێككەوتنەكەش داننانە بەمافەكانی گەلی كورد لە سوریادا.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، پەیامەكەی سەرۆك بافڵ پەیامێكی گشتگیرە و پشتیوانی ئەو بۆچوونەیە كە دەبێت بە ئاشتی لایەنە سیاسییەكان گرفتەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن، بۆیە ئەمەش دەبێت پاڵپشتییەكی دیكە بۆ پرۆسەی ئاشتی لەناو چەكە و لەگۆڕنانی ئەو بۆچوونانەی كە وا بیریان دەكردەوە كە دەبێت كورد چەك بكرێت و نەگات بە مافەكانی.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









