تەیف سامی چاوەڕێی سودانییە فەرمانی پێبكات بە خەرجكردنی پارەی مووچەی مانگی دوو

محهمهد شیاع سودانى، سهرۆكوهزیرانى عێراق | فۆتۆ: IFG
SNN-عەلی حەمە سەعید
وەزیری دارایی عێراق بەشاندی تەكنیكی هەرێمی ڕاگەیاندووە كە ئامادەنییە واژۆ لەسەر ناردنی پارەی مووچە بۆ مانگی دوو بكات، چونكە هەرێم پابەندی ڕێككەوتنەكە نەبووە، جەختیشكردووەتەوە ئەگەر سەرۆك وەزیران دەچێتە ژێرباری ناردنی مووچە ئەویش لاری نابێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNكە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم وەریگرتوون ئەوە خراوەتەڕوو، شاندی هەرێم بی هیوا بوون لە ناردنی پارە لەلایەن تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بۆ مووچەی مانگی دوو، چونكە بە ڕوونی پێی وتوون هەرێم پابەند نەبووە بەو ڕێككەوتنەی لەسەرەتای ئەمساڵەوە واژۆی لەسەر كراوە بەتایبەت لە بابەتی داهاتی نانەوتی كە دەبوو لەنێوان 80 بۆ 90 ملیار دینار بنێردرایەوە نەك 51 ملیار.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزیری دارایی عێراق بە شاندەكەی هەرێمی ڕاگەیاندووە من بەهیچ شێوەیەك ناچمە ژێرباری ناردنی پارەیەك كە سبەینێ ڕووبەڕووم بكاتەوە لەگەڵ پەرلەمان و لێپرسینەوەم لەگەڵدا بكرێت، بۆیە ئەگەر سەرۆك وەزیران دەچێتە ژێرباری ناردنی پارە منیش لاریم نییە لەسەر واژۆكردنی تەمویلكردنی پارەی مووچەی مانگی دوو.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، تەیف سامی تۆپەكەی خستووەتە گۆڕەپانی ( محەمەد شیاع سودانی) سەرۆك وەزیرانی عێراق، هاوكات تا ئێستاش سودانی هیچ بڕیارێكی لەو بارەیەوە نەداوە و چاوەڕێدەكرێت لەم هەفتەیەدا بڕیارێكی یەكلاكەرەوە لەسەر بابەتی مووچەی مانگی دوو بدرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









