جەمیل هەورامی: یەكێتیی نیشتمانی و سنوری سلێمانی باجی ئەو پشتوانییە دەدەن كە بۆ هێنانە كایەی ئاشتی داویانە لەسوریا

SNN-عەلی حەمە سەعید
لە چوارچێوەی كاردانەوەكانی تایبەت بەگەیشتنە ڕێككەوتنی هێزەكانی سوریای دیموكرات و دەستەڵاتداری نوێی سوریا، سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات پەیامەكەی( بافڵ جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی گرنگی خۆی هەیە، چونكە یەكێتی و سنوری سلێمانی باجی ئەو پشتوانیە دەدەن كە بۆ ئاشتی ناوچەكە داویانە.
جەمیل هەورامی، سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو ڕێككەوتنەی كە لەنێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع هاتە كایەوە بۆ تەواوی پیكهاتەكانی سوریا گرنگی خۆی هەبوو، لەلایەن سوریای لە شەڕێكی ناوخۆیی چاوەروانكراو دوورخستەوە لەلایەكی دیكەشەوە بۆ هەموو لایەكی سەلماند كە هێزەكانی سوریای دیموكرات بە سەرۆكایەتی مەزڵوم عەبدی ئەو هێزە نین بتواندرێت بە ئاسانی پشتگوێ بخرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، پەیامەكەی ( بافڵ جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی كە تایبەت بوو گەیشتنە ڕێككەوتنی ئەو دوو لایەنە پەیامی زۆر ماناداری تێدایە كە بەتایبەت كە پشتوانی یەكێتی بۆ ئاشتی ناوچەكە دووپاتكردووەتەوە، چونكە لەماوەكانی ڕابردووشدا یەكێتی نشتیمانی كوردستان و سنوری سلێمانی باجی ئەو پشتوانیەیان داوە كە بۆ پرۆسەی ئاشتی دریان بڕیوە، كە ئیستا گەمارۆ خراوەتە سەر فڕۆكە خانە سلێمانی.
سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان ئەوەشی خستەڕِوو، ناردنی پەیامی پشتیوانی (بافڵ جەلال تاڵەبانی)سەرۆكی یەكێتی بۆ هەردوولایەنی سوریا لەم كاتەدا كارێكی عاقلانە بوو، چونكە لەماوەكانی ڕابردووشدا پەیوەندییەكانی یەكێتی و پێكهاتەكانی دیكەی سوریا ئەوەی سەلماندووە كە هێزەكانی سوریا دیموكرات ئەو هێزە نییە كە زۆرێك وایان دەبینی بە ئاسانی تێپەڕێندرێت و نەتوانێت بە ئامانجەكانی بگات، بەلام لەو بۆچوونەدا ڕاست نەبوون چونكە هێزەكانی سوریای دیموكرات بەسەرۆكایەتی( مەزڵوم عەبدی) خاوەن دۆز و بیرو باوەڕو خاوەن هێزێكی تۆكەمەن.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێشحکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









