لەسەرداوای پەرلەمانتارێكی یەكێتی بڕیار لەسەردروستكردنی چەند بەنداوێك دەدرێت لە ڕاپەڕین

SNN-عەلی حەمەسەعید
لەسەر داوای ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی، وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق لیژنەیەكی تەكنیكی بۆ دەڤەری راپەڕین و قەزای دوكان دەنێرێت، ئەوەش بەمەبەستی بڕیاردان لەسەر دروستكردنی چەند بەنداوێكی بچوك لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتی، بە SNN ی راگەیاند:بەمەبەستی دروستكردنی چەند بەنداوێك لەهەرێمی كوردستان بەتایبەت لەسنوری ئیدارەی راپەڕین و قەزای دوكان، سەردانی وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراقم كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، عەون زیاب وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق بەڵێنی رەزامەندبوونی بۆ چەند بەنداوێكی بچوك پێدام كەبڕیارە دووبارە لیژنەی تەكنیكی وەزارەت بچێتەوە دەڤەرەكەو بەڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بڕیاری پێویست لەسەر چەند شوێنێك بدرێت.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بەڵێنانەی كە بەهاووڵاتیانمانداوە بەردەوام دەبین لە بەدواداچوون بۆ داواكارییەكانیان و هاوكات جێبەجێكردنی پرۆژە پێویستەكان لە ناوچە جیاجیاكانی هەریمی كوردستان.

هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









