بەبێ ئەوەی تەیف سامی واژۆی لەسەر بكات، بڕیار لەسەر ناردنی پارەی مووچەی مانگی دوو درا

مووچە بودجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دواجار لەسەر داوای سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیاردرا لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شوبات كە بڕەكەی زیاتر لە تریلۆنێك دینارە، هاوكات وەزیری دارایی واژۆی نەكردووە و بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی عێراق واژووی ناردنەكەی كردووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون، ئەمڕۆ چوار شەممە لەسەر داوای محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی عێراق واژووی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێم كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕی پارەی مووچەی مانگی شوبات بڕی یەك تریلیۆن و 26 ملیار دینارە، هاوكات وەزیری دارایی عێراق ئامادە نەبووە واژۆ لەسەر ناردنی پارەكە بكات و ئەو ئەركە بە بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی عێراق سپێردرا.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی وت، هێشتا ئیشعار بۆ بانكی ناوەندی عێراق لە هەولێر نەهاتووە بۆ ئەوەی پارەكە بخەنە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم، بەڵكو تەنها بڕیارەكە دەرچووە و چاوەڕواندەكرێت ئەمڕۆ ئەو ئیشعارەش بدرێت بە بانكی ناوەندی لقی هەولێر، بۆیە بەهەموو ئەگەرێك لەسەرەتای هەفتەی داهاتووە و دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچە.
کەمێک لەمەوبەریش وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە بۆ سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









