پەرلەمانتارێکی کورد داوا دەکات پێش جەژن مووچەی عێراق دابەش بکرێت

مووچە
SNN-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران داوا دەکات پێش هاتنی جەژنی ڕەمەزان مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی عێراق دابەش بکرێت، ئەوە لە کاتێکدایە کە تاوەکو ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی شوباتیان وەرنەگرتووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە، وەزارەتی دارایی چەند جارێک جەختیکردووەتەوە کە مووچەی فەرمانبەران پارێزراوە، بۆیە دەکرێت پێش وادەی خۆی دابەشیبکات، بۆئەوەی پێش لە جەژنی ڕەمەزان بگاتە دەست مووچەخۆران.
دەشڵێت،کە کۆتایی ئەم مانگە پشووی جەژن دەستپێدەکات و تاوەکو سەرەتای مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت، بۆیە وا دەخوازرێت کە کاتی دابەشکردنی مووچە پێش بخرێت.
جەمال کۆچەر داواشی کرد پێش جەژن مووچەی خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی دابەشبکرێت و بۆ ئەم مانگەش وەرگرتنەوەی پێشینەکان ڕابگیرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە تاوەکو ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی شوباتی ڕابردوویان وەرنەگرتووە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









