نوێترین زانیاری لەبارەی سەردانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ هەڵەبجە

محهمهد شیاع سودانى، سهرۆكوهزیرانى عێراق | فۆتۆ: IFG
SNN-عەلی حەمە سەعید
نوێنەرێكی هەڵەبجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بە نوسراوی فەرمی داوامان كردووە كە سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ یادی 37 ساڵەی كیمیابارانی هەڵەبجە سەردانی ئەو شارەبكات، هاوكات تیمێك لە نوسینگەكەی هاتوونەتە هەڵەبجە، بەڵام سودانی لەو رۆژەدا نایەتە هەڵەبجە.
چرۆحەمە شەریف، نوێنەری هەڵەبجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە ساڵی ڕابردوودا بە نوسراوێك داوام لە سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد كە پرۆژەیەك بۆ هەڵەبجە جێبەجێبكات، لەسەر داوای ئێمە بڕی دوو ملیار دیناری تەرخانكرد بۆ دروستكردنی دەروازەی شار.
ئاماژەی بەوەشكرد، دواتر بە نوسراوێكی دیكە( محەمەد شیاع سودانی)، سەرۆكوەزیرانی عێراقمان بانگهێشتی هەڵەبجە كرد بۆ ئەوەی لە 16ی ئەم مانگە لە 37 هەمین ساڵیادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە ئامادە بێت، هاوكات دوێنێ تیمێكی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق چوونەتە سلێمانی لەگەڵ كۆمپانیای جێبەجێكار بەدواداچوونیان كردووە لەبارەی تەواوبوونی پرۆژەی دەروازەی هەڵەبجە.
ئەو نوێنەرەی هەڵەبجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لە ئیستادا زیاد لە %90ی كارەكانی دروستكردنی دەروازی هەڵەبجە بەكۆتا گەیشتوون و بۆ یادی 16ی ئازار ناتواندرێت بە یەكجاری پرۆژەكە بكرێتەوە، بۆیە سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ هەڵەبجە دوادەكەوێت بۆ ئەوكاتەی كە پرۆژەكە تەواو دەكرێت، چونكە سودانی نایەوێت بە دەستی بەتاڵەوە بێتە هەڵەبجە و دەوێت ئەو پرۆژەیە بكاتەوە لەكاتی سەردانیكردنی شارەكە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









