حووسیەکان: ئەگەر رێگە بە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە نەدرێت، هێرشەکانمان بۆسەر ئیسرائیل دەستپێدەکەنەوە

ژن و منداڵێک لە غەززە
SNN-
حووسییەکانی یەمەن رایانگەیاند، ئەگەر تاوەکو رۆژی هەینی ئیسرائیل رێگە بە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە نەدات، ئەوا هێرشەکانیان بۆسەر ئیسرائیل دەستپێدەکەنەوە.
دوێنێ سێشەممە، حووسییەکانی یەمەن راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، “قەدەخەی تێپەڕینی کەشتییە ئیسرائیلییەکان بە دەریای سوور، دەریای عەرەبی، گەرووی بابمەندوب و کەنداوی عەدەندا دەستپێدەکەنەوە،” ئەگەر تاوەکو چوار رۆژی دیکە ئیسرائیل دەست بە رێگەدان بە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بە کەرتی غەززە نەکاتەوە.”
لە تشرینی دووەمی 2023، حووسییەکانی یەمەن دەستیان بە مووشەکبارانکردنی ئیسرائیل و کەشتییەکانی کرد، ئەمەش وەکو پاڵپشتییەک بۆ کەرتی غەززە لە جەنگی دژی ئیسرائیل، ئەو گرووپە یەمەنییە کانوونی دووەمی ئەم ساڵ و لەگەڵ دەستپێکی قۆناخی یەکەمی ئاگربەست هێرشەکانی بۆسەر ئیسرائیل راگرت.
بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێن، دەیانەوێت لە رێگەی راگرتنی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بە کەرتی غەززە، گوشار لە حەماس بکەن کە هەموو ئەو بارمتانەی لەلای ماون، ئازادیان بکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە رۆژی 1ی ئادارەوە ئیسرائیل رێگەی بە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بە کەرتی غەززە نەداوە، ئەمەش دوای ئەوەی قۆناخی یەکەمی ئاگربەست کۆتاییهات و رێککەوتنیش لەبارەی قۆناخی دووەمەوە نەکراوە.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێشحکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









