وه‌زیرى به‌رگریى پێشووى ئه‌مریكا بێده‌نگى شكاند: تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ده‌ستوور

جه‌یمس ماتیس، وه‌زیرى به‌رگریی پێشووى ئه‌مریكا و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا | فۆتۆ: Leah Millis/Reuters
وه‌زیرى به‌رگریى پێشووى ئه‌مریكا دواى زیاتر له دوو ساڵ له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى له پۆسته‌كه‌ى بێده‌نگى شكاند به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانى سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ى و ده‌ڵێت: تره‌مپ ده‌یه‌وێت ئه‌مریكییه‌كان له دژى یه‌ك به‌كاربهێنێت، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ده‌ستوور.
جه‌یمس ماتیس، وه‌زیرى به‌رگریی پێشووى ئه‌مریكا له ساڵى 2018 به‌هۆى ناكۆكبوونى له‌سه‌ر سیاسه‌تى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌باره‌ى سوریاوه ده‌ستى له كار كێشایه‌وه، له‌دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌شى بێده‌نگى هه‌ڵبژارد.
پاش تێپه‌ڕینى زیاتر له دوو ساڵ ماتیس بێده‌نگى شكاند و ره‌خنه له سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ى ده‌گرێت و له نووسینێكدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، “سه‌رۆكى ئه‌مریكا تۆمه‌تباره به فه‌رمانكردن به هێزه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى هێز دژى خۆپیشانده‌ران به‌كاربهێنن و پێشێلى مافه ده‌ستوورییه‌كانى هاووڵاتیانى ئه‌مریكا ده‌كات، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ده‌ستوورى ئه‌مریكا”.
جه‌یمس ماتیس ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “پێویسته ئه‌وانه‌ى ئێستا حكومه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن به‌رپرسیارییه‌تى ئه‌م دۆخه و پێشێلكردنى ده‌ستوور بگرنه ئه‌ستۆ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا هاووڵاتیانى ئه‌مریكا ده‌خاته به‌رامبه‌رى یه‌كترى و له دژى یه‌كترى به‌كاریان ده‌هێنێت”.
قسه‌كانى وه‌زیرى به‌رگریی پێشووى ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه كه له ئێستادا سه‌ره‌ڕاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كى فراوان له‌و وڵاته، پشێوییه‌كى سیاسى زۆر رووى تێكردووه، دوێنێ چوارشه‌ممه جەیمز میلەر، راوێژکاری زانستی سەربازی پنتاگۆن كه له ساڵى 2014 ه‌وه له‌و پۆسته‌دایه ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه و سه‌رۆكى ئه‌مریكا و وه‌زیرى به‌رگریی وڵاته‌كه‌ى به‌وه تۆمه‌تبار كرد “ده‌ستوورى ئه‌مریكایان پێشێلكردووه”، پاش ئه‌وه‌ى ئه‌و دوو به‌رپرسه باڵایه‌ى ئه‌مریكا له كه‌نیسه‌ى ست جۆن ده‌ركه‌وتن كه له چه‌ند رۆژى رابردوودا به فه‌رمانى سه‌رۆكى ئه‌مریكا خۆپیشانده‌ران به زه‌برى هێز له‌و كه‌نیسه‌یه كه ده‌كه‌وێته نزیك كۆشكى سپى دوورخرانه‌وه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه روویدا.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ پاش هه‌ڕه‌شه و ره‌خنه‌كانى سه‌رۆكى ئه‌مریكا لێى مارك ئیسپه‌ر، وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مریكا بڕیاریدا به كشانه‌وه‌ى سه‌دان سه‌رباز له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانى واشنتۆن كه ئه‌ركى رێگه‌گرتن له روودانى توندوتیژیان پێ سپێردرابوو، زۆركاتیش له میدیاكان به “هۆكارى توندوتیژى و رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى” ئه‌و خۆپیشانده‌رانه ناوده‌برێن كه له‌دواى رووداوى كوشتنى جۆرج فلۆید، ئه‌و پیاوه ره‌شپێسته‌ى به ده‌ستى ئه‌فسه‌رێكى سپى پێست كوژرا رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و داواى یه‌كسانى ده‌كه‌ن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









