هاووڵاتیانى كفرى خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و ته‌قه له باره‌گاى پارتیش كرا له‌و قه‌زایه

دوو وێنه‌ى خۆپیشاندانه‌كه‌ى كفرى
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
ئه‌مشه‌و بۆ جارى دووه‌م له قه‌زاى كفرى سه‌ر به ئیداره‌ى گه‌رمیان ژماره‌یه‌ك له گه‌نجانى شاره‌كه دژى خراپى ره‌وشى گوزه‌رانیان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، هاوكات هه‌ر ئه‌مشه‌و ته‌قه له باره‌گاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كرا له‌و قه‌زایه.
شه‌ماڵ ره‌ئوف، چالاكوان له قه‌زاى كفرى به (SNN)ى راگه‌یاند: “ئه‌مشه‌و بۆ جارى دووه‌م له قه‌زاى كفرى ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیانى ناوچه‌كه كه زۆربه‌یان گه‌نجن دژى ئه‌و بارودۆخه خراپه‌ى له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه له هه‌موو بواره‌كان خۆپیشاندانیان كرد، ئه‌و گه‌نجانه داواى باشتركردنى ره‌وشى گوزه‌ران و هه‌لى كار و دامه‌رزاندن و خزمه‌تگوزارى ده‌كه‌ن و ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌كیان لێ ده‌ستگیر كراوه”.
وتیشى: “خۆپیشانده‌ران له شه‌قامى سه‌ره‌كى ناو بازاڕى قه‌زاكه خۆپیشاندانیان كرد و به كردنه‌وه‌ى ئاگرو دانانى به‌ربه‌رست شه‌قامه‌كه‌یان داخست”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN) كه له پۆلیسى گه‌رمیان ده‌ستى كه‌وتوون، “ژماره‌ى ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ى ده‌ستگیركراون نۆ كه‌سن و ده‌ستگیركردنه‌كه‌یان بۆ هێوركردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه‌بووه، دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن ئیداره‌ى شاره‌وه قسه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه و داوایان لێكراوه به شێوازێكى مه‌ده‌نیان خۆپیشاندان بكه‌ن، ئازادكراون”.
هاوكات هه‌ر ئه‌مشه‌و له شارۆچكه‌ى كفرى له‌لایه‌ن چه‌كدارێكه‌وه كه ماتۆڕسكیلى پێبووه ده‌ستڕێژى گوللـه له باره‌گاى ناوچه‌ى پارتى كرا.
سه‌باح محه‌مه‌د، كارگێرى لقى 22ى گه‌رمیانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له گه‌رمیان به (SNN)ى راگه‌یاند: “كاتژمێر 11:00ى ئه‌مشه‌و له قه‌زاى كفرى ده‌ستڕێژى گوللـه له باره‌گاى ناوچه‌ى پارتى كراوه و ئه‌و كه‌سه‌ى ته‌قه‌كانى كردووه له‌سه‌ر ماتۆڕسكیلێكه‌وه بووه و هه‌ڵهاتووه، باره‌گاى ناوچه‌كه‌مان له شوێنى خۆپیشاندانه‌كه‌وه دووره و ته‌قه‌كردن له باره‌گاى ناوچه‌ى پارتى له كفرى په‌یوه‌ندى به خۆپیشاندانه‌كه‌وه نییه و بۆ ئه‌مه‌ش قسه‌مان له گه‌ڵ ئیداره‌ى شار كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رى ئه‌و ده‌ستڕێژى گوللـه ده‌ستگیر بكه‌ن”.
سه‌باح محه‌مه‌د باسیشى له‌وه‌كرد: ” گوللـه به‌ر دیوارى باره‌گاكه كه‌وتووه و زیانى گیانى نه‌بووه”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









