داواكارى گشتى مینیسۆتا سزاى چوار ئه‌فسه‌رى پۆلیسى دا به‌هۆى كهیسهكهى جۆرج فلۆید

وێنه‌ى جۆرج فلۆید له‌سه‌ر دیوارێك | فۆتۆ: Omer Messinger / Sipa / AP
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر داواكارى گشتى مینیسۆتا سزاى سێ ئه‌فسه‌ریدا به‌تۆمه‌تى تێوه‌گلان له كه‌یسى كوشتنى جۆرج فلۆید، پارێزگارى ئه‌و ویلایهتهش قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى درێژ كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كێس ئیلسن، داواكارى گشتى ویلایه‌تى مینیسۆتا به تۆمه‌تى كه‌مته‌رخه‌مى و تێوه‌گلان له كه‌یسى كوشتنى جۆرج فلۆید، پیاوێكى ره‌شپێستى ئه‌فریقى-ئه‌مریكى سزاى سه‌پاند به‌سه‌ر هه‌رسێ ئه‌فسه‌رى پۆلیس، تو تهاۆ، تۆماس له‌ین و ئه‌لیكسانده‌ر كیوینگ، سزاكانى سه‌ر ئه‌فسه‌ر دێرێك چاوڤین-یشى قورس‌تر كرد.
هاوكات هه‌ر ئه‌مشه‌و تیم واڵتز، پارێزگارى مینیسۆتا بڕیاریدا قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى سه‌ر شارى مینیاپۆلیس درێژبكاته‌وه تاوه‌كو كاتژمێرى 12:00ى شه‌وى پێنجشه‌ممه، پاش راگه‌یاندنى له هه‌ینى رابردووه، به‌هۆى ئه‌و نائارامییانهى كه رووى له‌و شاره كردووه له ئه‌نجامى كوشتنى جۆرج فلۆید، قه‌ده‌غه‌كه له كاتژمێر 10:00ى شه‌و ده‌ستپێده‌كات و تا كاتژمێر 4:00ى به‌یانى به‌رده‌وام ده‌بێت.
له رۆژى هه‌ینى رابردووه‌وه تا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ى حوزه‌یران، به‌هۆى ئه‌و گرژى و خۆپیشاندان و رووبهڕووبوونهوانهى كه له ده‌رئه‌نجامى كوشتنى جۆرج فلۆید روویداوه 612 كه‌س له مینیسۆتا ده‌ستگیر كراون، هه‌ر ئه‌مشه‌و له‌و شاره هه‌شت كه‌س به هۆى گرژییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كران.
رۆژى دووشه‌ممه 25ى ئایار، له شارى مینیاپۆلیس له ئه‌مریكا ئه‌فسه‌رێكى سپى پێست به‌ناوى دێرێك چاوڤین به تۆمه‌تى پێدانى پاره‌ى ساخته و له‌كاتى ده‌ستگیركردنى ئه‌ژنۆى خسته سه‌ر ملى رهشپێستێكى ئه‌فریقى – ئه‌مریكى به‌ناوى جۆرج فلۆید بۆ ماوه‌ى نۆ خولهك به‌هۆیه‌وه گیانى له‌ده‌ستدا.
له‌دواى ئه‌و رووداوه گرژى رووى له‌و شاره و به‌شێكى ئه‌مریكا كرد هه‌زاران كه‌س رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان كرد، له‌لایه‌ن به‌رپرسانى باڵاى ئه‌و وڵاته‌وه ئیدانه‌ى تاوانه‌كه كرا و پۆلیسى مینیاپۆلیس به چه‌مانه‌وه له‌سه‌ر چۆك به فه‌رمى داواى لێبووردنى كرد له هاووڵاتیانى ره‌شپێستى ئه‌مریكا.
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
22كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









