به‌وێنه: له‌شارى سلێمانى رۆژى جیهانى پاسكیلسوارى به‌رز راگیرا

پاسکیلسواری
ئەردەڵان محەمەد-SNN Sport
جیاواز له شاره‌كانی تر‌ى جیهان و عێراق،له شارى سلێمانى لە یادى رۆژى جیهانى پاسكیلسوارى به ئه‌نجامدانى چالاكیه‌ك به‌رز راگیرا به‌بێ ئاماده‌بوونى هیچ به‌رپرسێكى یاریه‌كه.
كۆمه‌ڵێك له یاریزانانى یارى پاسكیلسوارى سه‌ر شه‌قام و پاسكیلسوارى شاخه‌وانى به ئه‌نجامدانى پێشبڕكێیه‌كى ماوه كورت ئه‌و یاده‌یان به‌رز نرخاند، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى نیگه‌رانى راهێنه‌رو یاریزانان بوو ئاماده نه‌بوونى هیچ به‌رپرسێكى یاریه‌كه بوو.
غه‌نى فه‌تاح سه‌رۆكى یه‌كێتى پاسكیلسوارى سلێمانى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو:” خۆم به خۆشحاڵ ده‌زانم له‌م بۆنه‌یه‌دا، چونكه یارى پاسكیلسوارى یه‌كێكه له‌و وه‌رزشانه‌ى كه له‌سه‌ر ئاستى جیهان ساڵانه چه‌ندین پاڵه‌وانێتى گه‌وره و مه‌زنی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام به داخه‌وه له هه‌رێمى كوردستان گرنگییه‌كى ئه‌و تۆى پێ‌نادرێت، هه‌رچه‌نده داوام له زۆر له یانه‌كانى شارى سلێمانى كردووه كه تیپ دروست بكه‌ن، به‌ڵام یانه‌كان ئاماده نین تیپ دروست بكه‌ن به بیانووى تێچووى پاره‌ى زۆره‌وه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه له ئاستى کچان تیپمان هه‌یه پاڵه‌وانى كوردستان و عێراق و ته‌نانه‌ت وڵاتانى عه‌ره‌بیشن”.
سه‌باره‌ت به ئاستى یاریه‌كه و ئه‌و كێشانه‌ى رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه فه‌رهاد مه‌حمود راهێنه‌رى پاسكیلسوارى رایگه‌یاند:” هه‌میشه هه‌وڵمانداوه یاریزانى تازه بێنینه ناو یاریه‌كه‌وه ئه‌ویش به ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى ئه‌وه‌ش هۆكارێكه كه خه‌ڵك زیاتر بێته ناو یاریه‌كه‌وه، هه‌روه‌ها له رێگه‌ى راگهیاندنهكهمانهوه خه‌ڵێكى زۆر په‌یوه‌ندیمان پێوه ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش بووەته هۆى ئه‌وه‌ى كه یارى پاسكیلسوارى بووەته پێویستى ژیان و ناتوانین به‌بێ ئه‌م یارییه بژین”.
وتیشی:” به داخه‌وه ئێمه مه‌شقه‌كانمان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانه یاخود ده‌ره‌وه‌ى شاره، به‌ڵام گونجاونیه بۆ مه‌شقه‌كانمان به‌هۆى قه‌ره‌باڵغى شهقامەكانهوه ئه‌وه‌ش هه‌ندێ كات مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانمان دروست ده‌كات”.
له‌لاى خۆیه‌وه جهانگیر محه‌مه‌د یاریزانى پاسكیلسوارى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو:” له‌م رۆژه‌دا داوا له به‌رپرسانى وه‌رزشی و سیاسی حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌م كه ئاوڕێكى جددى له‌م یارییه بده‌نه‌وه، چونكه ئه‌م یارییه وه‌رزشێكى باشه بۆ جه‌سته له هه‌مان كاتیش‌دا وه‌رزشێكى دۆستى ژینگه‌یه، به‌ڵام ته‌مه‌نم نه‌بووەته رێگر له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانى ئه‌م یارییه نمونه‌ش بۆ ئه‌وه وته‌یه‌كى كریستیانۆ رۆناڵدۆیه كه ده‌ڵێت ته‌مه‌ن ژماره‌یه، له‌به‌رئه‌وه هیچ شتێك مه‌حاڵ نیه، ئه‌گه‌ر بته‌وێت به ئامانجى خۆت بگه‌یت به هه‌وڵدان به ده‌ستى دێنێیت، جگه له‌وه‌ى له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ئاسته‌نگیمان بۆ دروست بووه ته‌نانه‌ت هه‌ندێ كات ئۆتۆمبێله‌كان ده‌ست ده‌شكێننه‌وه به‌سه‌رماندا یاخود ماتۆرسكیله‌كان داواى پێشبڕكێمان لێده‌كه‌ن”.
رۆژى 3/6 ی هه‌موو ساڵێك به رۆژى جیهانى یارى پاسكیلسواى داده‌نرێت، به‌ڵام ئه‌مساڵ به پێچه‌وانه‌ى ساڵانى رابردوو له‌سه‌رتاسه‌رى جیهان به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆناوه هیچ مه‌راسیمێكى فه‌رمى بۆ ئه‌نجامنه‌درا.


پاسکیلسواری
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









