
نەخۆشخانەیەکی کۆرۆنا
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرپەرشتیاری كەرتی تەندروستی لە قەزای پێنجوێن ئاماژە بەوەدەكات لە ئێستادا زیاتر لە 60کەس لە قەزاكەماندا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەدوای وەرگرتنی زیاتر لە 200 پشكنین بۆ بەركەوتووانی ئەو 60 كەس پێشبینی دەكەین نزیکەی 50 كەسی دیكە بە هەڵگری ڤایرۆسەكە تۆمار بكرێن.
د. خالید عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری كەرتی تەندروستی لە قەزای پێنجوێن، بە SNNی راگەیاند: تا رادەیەك ڕەوشی تەندروستی لە قەزاكەماندا هێوربونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و سەرجەم توشبووانی كۆرۆنا گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەرچنار لە شاری سلێمانی، هاوکات لەلایەن دوو تیمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و سێ تیمی ئێمەدا زیاتر لە 200 پشكنینمان بۆ بەركەوتووانی پێشووتری سنورەكە ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا زیاتر لە 60 كەس وەك هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون، خۆشبەختانە باری تەندروستیان جێگیرە و نۆ كەسیشیان تاڕادەیەك گرفتی تەنگەنەفەسی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیان هەبوو بەڵام بەشێوەیەكی گشتی ئەوانیش تەندروستیان بەرەو باشتر دەڕوات.
سەرپەرشتیاری كەرتی تەندروستی لە قەزای پێنجوێن، ئەوەشی خستەڕوو: “پێشبینیدەکەین ئەمشەو لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە ئەنجامی ئەو 200 پشكنینەی كە بۆ هاوڵاتیانی سنورەكەمان ئەنجامداوە ڕابگەیەندرێت، هاوکات گومان دەكەین 50 حاڵەتی نوێی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار بكرێن كە بەركەوتنیان لەگەڵ توشبووانی پێشوودا هەبووە”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









