لەسەر داوای پەرلەمانتارێكی یەكێتی، وەزیری ژینگەی عێراق 30 هەزار نەمام ڕەوانەی هەڵەبجە دەكات

هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەسەروبەرندی نزیك بوونەوە لە 37 هەمین ساڵیادی تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجە، لەسەر داوای پەرلەمانتارێكی یەكێتی وەزیری ژینگەی عێراق 30 هەزار نەمامی جۆراوجۆر بۆ پارێزگای هەڵەبجە دەنێرێت و دەست بەناشتنیان دەكرێت.
چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە نوسراوێكماندا وەك فراكسیۆنی یەكێتی داوامان لە وەزارەتی ژینگەی عێراق كرد كە ژمارەیەك نەمام بۆ هەڵەبجە تەرخانبكات، وەزیری ژینگەی عێراق بەداواكارییەكەمان ڕازی بووە و بڕیاریدا بەناردنی 30 هەزار نەمامی جۆراو جۆر.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ بەشێك لەو نەمامانە گەیشتوونەتە هەڵەبجە و سبەینێش ژمارەیەكی دیكەیان دەگەن، هاوكات بەهەماهەنگی لەگەڵ شارەوانی و چالاكوانانی ژینگە و ڕێكخراوە ژینگەییان دەستدەكەین بەناشتنی نەمامەكان، ئەوەش لە چوارچێوەی بەرز ڕاگرتنی ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەیە كە 16/3 هەموو ساڵێك بەڕێوەدەچێت.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، نەمامەكان بەزۆری لە جۆری زەیتون وچەند جۆرێكی دیكەی نەمام پێكهاتوون كە لەگەڵ ژینگە و كەشوهەوای هەڵبجە دەگونجێن، بە ناشتنی ئەو 30 هەزار نەمامەش هێندەی دیكە ژینگە و سروشتی هەڵەبجە سەوز تر دەبێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









