رووسیا مەرجەکانی بە ئەمریکا دەدات لەبارەی راگرتنی جەنگ لە ئۆکرانیا

ترەمپ و پوتین
SNN
ڕووسیا لیستی داواکارییەکانی پێشکەش بە ئەمریکا کردوە بۆ ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر ڕێککەوتنێک وهربگرێت کە کۆتایی بە شەڕی ئۆکرانیا بهێنێت و پەیوەندییەکانی لەگەڵ واشنتندا ڕێکبخاتەوە، هەرچەندە هێشتا ڕوون نییە کە داواکارییەکانی ڕووسیا بە وردی چین.
سەرچاوەیەک بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، بەرپرسانی ڕووسیا و ئەمریکا لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا لە کاتی دانوستانە ڕاستەوخۆ و مەجازییەکاندا باسیان لە مەرجەکان کردووە.
ئەو مەرجانەی پێشوو بریتی بون لە نەچونی کیێڤ بۆ ناتۆ و ئەنجامدانی ڕێککەوتنێک بۆ جێگیرنەکردنی هێزی بیانی لە ئۆکرانیا و دانپێدانانی نێودەوڵەتی بە وتهكانی ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا کە نیمچە دورگەی کریمیا و چوار ههرێمی ئۆكرانیا سەر بە ڕووسیان، هەروەها ڕووسیا لە ساڵانی ڕابردودا داوای لە ئەمریکا و ناتۆ کردوە کە چارەسەری ئەو شتانە بکەن کە بە “هۆکاری بنەڕەتی” شەڕەکە وەسفی کردوە، لەوانەش فراوانبونی ناتۆ بەرەو ڕۆژهەڵات.
لای خۆشییەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا چاوەڕوانی بڕیارێکی پوتنە سەبارەت بە پەسەندکردنی ئاگربەستی 30 ڕۆژە، کە ڕۆژی سێشەممە ڤۆلۆدیمیر زلنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، وەک هەنگاوی یەکەم بۆ دانوستانەکانی ئاشتی قبوڵ دەکات.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









