
مووچە
SNN-
راوێژکاری دارایی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، بودجەی ئەمساڵ 200 ترلیۆن بووە، دەشڵێت، “دوای تەواوکردنی کارەکانی لە چەند رۆژی داهاتوودا رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت بەمەبەستی دەنگدان لەسەری.”
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وتی “بودجەی ساڵی 2025 بە 200 ترلیۆن دینار خەمڵێنراوە لەگەڵ کورتهێنانی گریمانەیی 64 ترلیۆن دینار ئەگەر نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ 70 دۆلار و هەناردەکردنی نەوت بۆ 3.4 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە دابەزێت.”
وتیشی، “ئەگەر کورتهێنانی راستەقینە رووبدات ئەوا هەر لە سەرچاوە ناوخۆییەکانەوە پڕدەکرێتەوە.”
مەزهەر محەمەد ساڵح ئاماژەی بەوەشکرد، 68-70%ی خەرجییەکانی حکومەت بۆ مووچە دەبێت و بەشی دووەمیشی بۆ پرۆژە خزمەتگوزاری و وەبەرهێنان، دوای تەواوکردنی کارەکانی لە چەند رۆژی داهاتوودا رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت بەمەبەستی دەنگدان لەسەری.
هەر لەوبارەیەوە جەمال کۆچەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیکردەوە، لەگەڵ گەیشتنی بە ئەنجومەنەکە دەخرێتە بەرنامەی کارەوە و دەنگی لەسەر دەدرێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








