
کەشتی فڕۆکە هەڵگری هاری ترومانی ئەمریکی
SNN
حوسییەکان وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئەم دوواییەی ئەمریکا لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەمە دووەم جارە هێرشیان کردووەتە سەر کەشتی فڕۆکە هەڵگری “هاری ئێس ترومان” ئەمریکا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 17ـی ئادار، حوسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند، بۆ دووەم جار لە ماوەی 24 کاتژمێردا هێرشیان کردووەتە سەر کەشتیی فڕۆکە هەڵگری ئەمەریکی یو ئێس ئێس هاری ئێس ترومان، لە باکووری دەریای سوور.
یەحیا سەریع، وتەبێژی سوپای حووسییەکان لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکردووە، حوسییەکان بە ژمارەیەک مووشەکی بالیستی و کروز و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکە.
ئاماژەی بەوەکردووە،”هێزە چەکدارەکانی سەر بە حوسییەکان سەرکەوتووبوون لە پووچەڵکردنەوەی هێرشێکی دوژمن کە بەنیاز بوو بیکاتە سەر وڵاتەکەمان.”
جەختیشیکرەوە، هێزەکانی گرووپەکەی بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنی ئەو لێدوانانەی کە عەبدولمەلیک حووسی، سەرۆکی گرووپەکە سەبارەت بە بەردەوامیی هێرشکردنە سەر ئەمەریکا، تا ئەو کاتەی ئەمەریکا دەستدرێژییەکانی بۆ سەر یەمەن ڕادەگرێت.
هاوکات، بەردەوامیی قەدەغەکردنی تێپەڕینی کەشتییە ئیسرائیلییەکان بە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکانی دەریای سوور و دەریای عەرەبی و گەرووی باب مەندەب دووپات کردەوە، تا گەمارۆی کەرتی غەززە هەڵدەگیرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، بزووتنەوەی ئەنسارڵلای یەمەن (حوسییەکان) ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، هێرشیان کردووەتە سەر کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمەریکایی یو ئێس ئێس هاری ترومان و کەشتییە جەنگییەکانی لە باکووری دەریای سوور.
لەلایەکی دیکەوە، پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەمەریکا هێرشی بێوچان دەکاتە سەر حووسییەکانی یەمەن، تا ئەو کاتەی واز لە پەلامارانی کەشتیی و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و کەشیوانیی جیهانیی دێنن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، شەممەی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کرد، هەڵمەتی سەربازی چڕ و یەکلاکەرەوە دژی حوسییەکان لە یەمەن دەست پێ بکات.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
24كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









