تائێستا نزیکەی لە%70ی شەهیدانی هەڵەبجە لەناو گۆڕە بەكۆمەڵەكاندان

مۆنۆمێنتى شههیدان له ههڵهبجه | فۆتۆ: SNN
عەلی حەمەسەعید-SNN
بەهۆی كیمیابارانی هەڵەبجەوە لە ساڵی 1988 زیاد لە پێنج هەزار هاوڵاتی شەهیدبوون و بە هەزارانی دیكەش بریندار بوون، بەڵام تا ئێستا و لە دوای 37 ساڵ نزیکەی لە %70 ئەو شەهیدانە لە ناو گۆڕە بە كۆمەڵەكاندا بەخاك سپێردراون، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە هۆكاری دەرنەهێنانەوەی ڕوفاتی ئەو شەهیدانە ئاشكرا دەكات.
لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە 53 گۆڕی بە كۆمەڵ بونیان هەیە كە شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجەیان تیادا بەخاک سپێردراون، بەجۆرێک گۆڕی وا هەیە بە تەنها ڕوفاتی هەزار و 500 شەهیدی كیمیابارانی هەڵەبجەی لە خۆ گرتووە، كە لە شێوەی چاڵێکی گەورەدان و بەهۆی بۆمبە ناپاڵمەكان ئەو چاڵە گەورانە دروست بوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەك كۆمەڵەی قوربانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند لایەنێكی دیكەی پەیوەندیدار توانیومان شورایەك بۆ ئەو گۆڕە بە كۆمەڵانە بكەین بۆ ئەوەی تێكەڵ بە گۆڕستانی دیكە نەبن و ببنە سمبولێك بۆ تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجە، كە بە گوێرەی ئامارەكانمان لە %68 قوربانیەكان تەمەنیان لە خوار 18 ساڵیدایە و نزیكەی لە %70 كۆی گشتی شەهیدانی هەڵەبجە تا ئێستاش لە ناو گۆڕە بەكۆمەڵەكاندان.
سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیان ئەوەی خستەڕوو، گۆڕی شەهیدانی هەڵەبجە جیاوازە لە گۆڕی شەهیدەكانی دیكە، چونكە لە چەند ساڵی پێشوودا حەوت گۆڕی بەكۆمەڵمان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە هەڵدایەوە دەركەوت كە هێشتا كاریگەری چەكی كیمیایی لەسەر ڕوفاتەكان ماوە و ئەو تیمانەی كە كاریان دەكرد ڕووبەڕووی گرفت بوونەوە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست بوو، لەگەڵ ئەوەشدا كەسوكاری ئەو شەهیدانە بۆخۆشیان ڕازینین بە هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان بەڵام دواجار بڕیار لە دەستی حكومەت بۆ هەڵدانەوەیان و دەستكەوتنی ئامارێكی ورد و دروست لەسەر قوربانییەكان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









