ئاراس عابید: دوێنێ وەزارەتی دارایی و ئەمڕۆش حكومەتی هەرێم سوكایەتیان بە خەڵكی هەڵەبجە كرد

هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
تاقانەیەكی كیمبارارانی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات، ئێمە تێناگەیەن حكومەتی هەرێم بۆ هێندە دژایەتی هەڵەبجە و كەسوكاری شەهیدان دەكات، دوێنێ وەزارەتی دارایی و ئەمڕۆش خودی حكومەتی هەرێم سوكایەتیان بە خوێنی شەهیدانی هەڵەبجە كرد، دەبێت لە دادگای فیدراڵی سكاڵا تۆمار بكرێت.
ئاراس عابید، یەكێك لە تاقانەكانی كیمیابارانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: من لەوە تێناگەم كە بۆچی حكومەتی هەرێم لە زۆربەی بابەتەكاندا خۆی پەیوەست دەكات بە بڕیارەكانی عێراقەوە بەڵام ئەگەر مەبەستی نەبێت خۆی پەیوەست ناكات بە بڕیارەكانی عێراقەوە وەك ئەوەی ئەمڕۆ ڕایگەیاند كە پەیوەست نابن بە پشووەكەی سبەی 16/ 3، بۆیە تێناگەین هەرێم بۆ هێندە دژایەتی خەڵكی هەڵەبجە و كەسوكاری شەهیدان دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەك سوكایەتیكردنێكە بە كەسوكاری شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە وەزارەتی دارایی ڕۆژی دابەشكردنی مووچەی كەسوكاری شەهیدانی خستووەتە سبەی كە هاوكاتە لەگەڵ یادی كیمیاباران، هاوكات ئەمڕۆش حكومەتی هەرێم ڕاگەیاند كە سبەی دەوام ئاساییە، بۆیە ئەو سوكایەتی و بێڕێزیكردنە بە كەسوكاری شەهیدان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە نابێت جێگای قەبوڵ بێت.
ئەو تاقانەی كیمیابارانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، دەبێت لەدادگای فیدراڵی سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێم تۆمار بكرێت بۆچی پابەند نییە بە بڕیارەكانی عێراقەوە، لەكاتێكدا ئەگەر بیانوو پەرلەمانی كوردستانە، كوا پەرلەمان هەیە؟ بۆ 30 ساڵە بە وشەیەكیش باسی تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجەی نەكردووە؟ بۆ تا ئێستا بە جینۆ سایدی نەناساندووە؟ هەموو ئەمانە پرسیارن دەبێت حكومەتی هەرێم
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









