پەرلەمانتارێكی یەكێتی: ئەوەی حكومەتی هەرێم دەیكات سوكایەتیكردنە بە خوێنی شەهیدانی هەڵەبجە

چرۆ حەمەشەریف
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی حكومەتی هەرێم ڕاگەیاندن كە سبەی 16/3 دەوامی ئاساییە لە سەرجەم داموودەزگاكانی حكومەتی هەرێم، پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئەو بڕیارەی هەرێم سوكایەتیكردنە بە خوینی شەهیدانی هەڵەبجە و جارێكی دیكە سەلماندی كە دژی خەڵكی هەڵەبجەن.
چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNN ڕاگەیاند: توشی شۆك بووین كاتێك زانیمان كە حكومەتی هەرێم سبەی یەك شەممە 16/3ی بە ڕۆژێكی ئاسایی داناوە و دەوامی فەرمانگەكانیشی كردووەتە دەوامی ئاسایی، لەكاتێكدا ئێمە پەرلەمانتارانی یەكێتی توانیمان پەرلەمانی عێراق بهینیینە ئەو بڕوایەی وەك ڕێزێك بۆ قوربانیانی تاوانی كیمیاباران ڕۆژی 16/3 بكاتە پشووی فەرمی.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بڕیارەی حكومەتی هەرێم سوكایەتیكردنە بە خوێنی شەهیدان و بەنادیدەگرتنی هەوڵەكانی پەرلەمانتارانی یەكێتییە كە توانیمان ئەو دەستكەوتە بەدەست بهێنین لەسەرتاسەری عێراق 16/3 بكرێتە پشووی فەرمی، بەڵام ماوەی 30 ساڵە حكومەتی هەرێم نەیتوانیوە ڕێز لە شەهیدەكانی بگرێت و ڕۆژێك یان بۆ بكاتە پشوو.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر حكومەتی هەرێم بیانووی ئەوەیە گوایە دەبێت لە پەرلەمانی كوردستان بڕیار لەسەر پەسەندكردنی ئەو پشووە بدرێت ئەوا دەبێت سەرجەم بڕیارانەی دیكەش كە لە پەرلەمانی عێراقەوە دەركراون جارێکی دیكە لە پەرلەمانی كوردستان پەسەند بكرێنەوە وەك هەمواری پرۆژە یاسای بودجە و دەیان پرۆژە یاسای دیكە، بەڵام دیارە ئەوە تەنها بیانووە و وەك هەمیشە ئەمجارەش هەڵەبجە لەلایەن حكومەتەوە پشتگوێ خرایەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









