نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ پێش جەژنی رەمەزان

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
تا ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانەی بەغدا نەكراوە، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێمیش ئاشكرایدەكات تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو یەكە ژمێریارییەكان لیستە بەسیستەمی پەیرۆڵ تەواودەكەن، بەڵام پێش جەژن مووچە دابەشناكرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNكە لە بەرپرسێَكی وەزارەتی دارایی هەرێم وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، تا ئەمڕۆ شەممە لیستی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانەی بەغدا نەكراوە، بەڵام یەكە ژمێریارییەكانی وەزارەت و دەستەكان ئاگاداركراونەتەوە كە تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو لیستەكە بە سیستەمی پەیرۆڵ ئامادەبكەن و پاشان ڕەوانەی بەغدا بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆدابەشكردنی مووچە پێش جەژنی ڕەمەزان بەربەستەكان زۆرن، چونكە هێشتا هەرێم داهاتی نانەوتی مانگی دووی نەناردووە، هاوكات میزان موراجەعەی مانگی دووی ئامادە نەكردووە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی دوای ناردنی لیست پێویستی بەكاتێكی زیاتر دەبێت تا وردبینی دەكرێت و پاشان پەسەند دەكرێت و دواتر بڕیاری تەمویل دەدرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بۆ مووچەی مانگی دوو (تەیف سامی) واژووی لەسەر ناردنی پارە نەكرد بۆ فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵكوو لەلایەن بەڕێوەبەری ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراق پارە نێردرا، بەڵام دواتر وەزیری دارایی ئەو بەرپرسەی لە پۆستەكەی دوور خستەوە، بۆیە دیار نییە بۆ مانگی سێ چۆن و بە چ شێوازێك بڕیار لەسەر ناردنی پارە دەدرێت بۆ هەرێم.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









