
فازڵ میرانی
SNN
فازڵ میرانی، بهرپرسی دهستهی كارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی “الشرقية” ڕایگەیاند، کورد هێشتا خەون بەوەوە دەبینێت، بەغدا هاوبەشی ڕاستەقینەی بێت.
فازڵ میرانی باسی لەوەش کرد “لە دوای 2003ـەوە هەموو بەرپرس و حکوومەتەکانی بەغدا بەرپرسیاربوون لەوەی کورد وەک هاوبەشی سەرەکی بەشداری کایەی حکومڕانی پێ نەکراوە، ئێمە کێشەمان لەگەڵ گەلی عێراق نییە، بەڵام دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە.”
میرانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتیشی: “کێشەی کورد، کێشەی پۆست و دەستکەوت نییە، بەڵکوو کێشەی مەعنەوییە، هێشتا خەون بەوەوە دەبینین کە هاوبەشی ڕاستەقینە و برابین، بەڵام ئەمە هەروەک خەون ماوەتەوە.”
بهرپرسی دهستهی كارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی جەختی لەوەش کردەوە “کورد سەبارەت بە هاوبەشیپێکردنی لە بەغدا دوودڵ و نیگەرانە.”
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









