لە سلێمانی وەرگرتنی پارەی كاش لە بریكارەكانی خۆراك كۆتایی هات و بە كارتی بانكی پارە وەردەگیرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراكی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لەمەودوا مانگانە وەرگرتنی پارەی كاش لە بریكارەكانی خۆراك بەشێوەی كاش وەرناگیرێت و لە بری ئەوە دەبێت بریكارەكان لەڕێگەی كارتی بانكییەوە پارەی كۆكراوەی بەشەخۆراك ڕادەست بكەن.
كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراكی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە مانگەكانی ڕابردوودا لەسەر داوای وەزارەتی بازرگانی عێراق داوا لەسەرجەم بریكارەكان كرا كە كارتی بانكی تایبەت بەخۆیان دروست بكەن بۆ ئەوەی وەرگرتنی پارە بە شێوەی كاش كۆتایی پێبێت، لە ئێستاشدا ئەو بڕیارە كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەبێت هەموو بریكارێكی دابەشكردنی خۆراك لە سنوری سلێمانی كارتی بانكی تایبەت بەخۆی هەبێت بۆ ئەوەی مانگانە ئەو بڕە پارەیەی كە لەبری پێدانی بەشەخۆراك لە هاووڵاتیانی وەردەگرن لە ڕێگەی كارتی بانكییەوە بگوازنەوە بۆ وەزارەتی بازرگانی عێراق و وەرگرتنی پارە بەشێوەی كاش كۆتایی پێهاتووە.
بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراكی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە پێناسێكی تایبەت بە بریكارەكانی خۆراك دروستكراوە، هەر پێناسێكیش بڕی 16 هەزار دیناری تێچووە، بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پێناسانەش دەبێت بركارەكانی خۆراك بە شێوەی كارتی بانكی پارەكانیان ڕادەست بكەن بۆ وەرگرتنەوەی پێناسەكانیان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









