قیرتاوكردن و كۆنكرێتكردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دەستیپێكردووە

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات كاركردن لەشەقامی 100 مەتری سلێمانی بەردەوامەو كاری قیرتاوكردن و كۆنكرێت لەهەر چوار بەشی شەقامەكە دەستیپێكردووەو لەڕۆژانی داهاتووش كاركردن بەردەوامی دەبێت.
تاژان ئەنوەر، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری شەقامی 100 مەتری سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: كاركردن لەشەقامی 100 مەتری سلێمانی كە بەشەقامی شاڕێی بابان ناسراوە كاركردن تیایدا بەردەوامی هەیە و چەند ڕۆژێكە كاری قیرتاوكردن و كۆنكرێت لەهەر چوار بەشی شەقامەكە، دەستیپێكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، قیرتاوكردن و كۆنكرێتكردن لەهەردوو شەقامی سەرەكی و هەردوو شەقامی خزمەتگوزاری دەستیپێكردووە و بەردەوام دەبێت، هاوكات لە مانگی ڕابردوو بەهۆی باران بارین و نالەباری كەشوهەوا كاركردن لەشەقامەكە وەك پێویست نەبوو، بەڵام چەند ڕۆژێكە كاركردن لەشەقامی 100 مەتری بەتەواوی دەستیپێكردووەتەوە.
پرۆژەی شەقامی 100 مەترسی سلێمانی لە 11/7/2020 كاركردن تیایدا دەستپێكردووە و بڕی 400 ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە و بە یەكێك لە پرۆژە ستراتیژییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی دادەنرێت و بڕیارە بەچەند قۆناغێك كۆتایی بە كاركردن تیایدا بهێندرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
16كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









