ئیمامئۆغڵو لەسەر دۆسیەی تیرۆر و گەندەڵی دەستگیرکرا

SNN-
سەرۆکی شارەوانیی ئیستانبوڵ لەسەر دۆسیەی تیرۆر و چەند دۆسیەیەکی دیکە دەستگیرکرا.
داواکاریی گشتیی ئیستانبوڵ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە، لە چوارچێوەی ئەو دۆسیانەی لەلایەن داواکاریی گشتیی ئیستانبوڵ لەسەری کراونەتەوە و بە تۆمەتی “تیرۆر، گەندەڵی و بەرتیلدان”، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانیی ئیستانبوڵ و دەیان کەسی دیکە دەستگیرکران.
لەسەر دۆسیەکانی داواکاریی گشتیی، تاوەکو ئێستا بڕیاری دەستگیرکردن بۆ 100 کەس دەرچووە، کە دیارترینیان بریتین لە سەرۆکی راوێژکارانی ئیممائۆغڵو و سەرۆکی شارەوانییەکانی بەیلیکدوزو و شیشلی سەر بە ئیستانبوڵ.
هاەروەها لە راگەیەندراوەکەی داواکاریی گشتیی ئیستانبوڵدا هاتووە، ئیمامئۆغڵو و تۆمەتبارەکانی دیکە تۆمەتبارن بە “تیرۆر، بەڕێوەبردنی رێکخراوی تاوانکاریی، ئەندامبوون لە رێکخراوی تاوانکاریی، بەرتیلدان، ساختەکاریی، فریودان، بەدەستهێنانی پارە بە رێگەی نایاسایی و دەستوەردان و گەندەڵی لە بەڵێندەرایەتیی، ئیمامئۆغڵو و شەش لەو کەسانەی بڕیاری دەستگیرکردنیان هەیە تۆمەتبارن بە “هاوکاریکردنی کەجەکە و پەکەکە.”
ئیمامئۆغڵو پێش دەستگیرکردنی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە وتویەتی، “کۆڵنادەم و خۆم دەخەمە ئەمانەتی گەلەکەمەوە، سەدان پۆلیس هاتوونەتە بەر دەرگاکەم، سەرۆککۆمار و ئەوانەی کە ئەم کارە دەکەن لە بەردەم دادگادا حساب و کیتابی خۆیان لەگەڵ دەکرێت.”
هاوکات دوای دەستگیرکردنی ئیممائۆغڵو، پارێزگای ئیستانبوڵ بڕیاریدا بۆ ماوەی چوار رۆژ هەموو جۆرە چالاکیی، کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی، ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانێک قەدەغە بکات، بە ئامانج لە بڕیارەکەیان پاراستنی ئاسایشی گشتیی و رێگرتنە لە کاری تێکدەرانە.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێشحکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









