
SNN-
پەیوەندیی تەلەفۆنی ترەمپ و پووتین کۆتاییهات و کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا (کریملن) لەوبارەوە دەڵێت، هەردوو سەرۆکەکە گفتوگۆیەکی راشکاو و وردیان لەبارەی ئۆکرایناوە کردووە.
شەوی رابردوو ڤلادمێر پوتین سەرۆکی روسیا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا کە زیاتر لە کاتژمێر و نیوێکی خایاند.
کریملن دەڵێت، “پووتین و ترەمپ لەسەر بەردەوامی پەیوەندییەکانیان. هەروەها رووسیا و ئۆکرانیا لەسەر ئاڵوگۆڕکردنی 175 دیل رێککەوتن.”
دەقی راگەیێندراوی کۆشکی سپی:
ئەمڕۆ سەرۆک ترەمپ و سەرۆک پووتین لەبارەی پێویستی ئاشتی و ئاگربەست لە جەنگی ئۆکرانیا قسەیان کرد. هەردوو سەرۆک کۆک بوون لەسەر ئەوەی ئەم ململانێیە دەبێت بە ئاشتییەکی بەردەوام کۆتایی بێت؛ هەروەها جەختیان لەسەر پێویستی باشترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئەمریکا و رووسیا کردەوە.
ئەو خوێن و سامانەی کە هەریەکە لە ئۆکرانیا و رووسیا لەم جەنگەدا بەفیڕۆیان داوە، باشتر دەبوو بۆ پێداویستییەکانی گەلەکەیان خەرج بکرایە. ئەم ململانێیە هەرگیز نەدەبوو دەست پێبکات و دەبوو زۆر پێش ئێستا بە هەوڵی ئاشتییانەی دڵسۆزانە و بە نیازپاکی کۆتایی پێبهاتایە.
سەرۆکەکان رێککەوتن لەسەر ئەوەی کە هەنگاو بەرەو ئاشتی بە ئاگربەست لە وزە و ژێرخانی ئابوورییەوە دەست پێدەکات، هەروەها گفتوگۆی تەکنیکی لەسەر ئاگربەستێکی دەریایی لە دەریای رەش، دواتر ئاگربەستی تەواو و ئاشتی هەمیشەیی. ئەم گفتوگۆیانە دەستبەجێ لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەست پێدەکەن.
سەرۆکەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان باسی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیان کرد وەک ناوچەیەک کە دەتوانرێت هاوکاربێت بۆ رێگریکردن لە ململانێی داهاتوو؛ هەروەها باسیان لە پێویستی راگرتنی بڵاوبوونەوەی چەکی ستراتیژی کرد و لەگەڵ سەرکردەکانی دیکەی جیهانیش کاردەکەن بۆ دڵنیابوون لە فراوانترین جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە. هەردوو سەرۆک هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە نابێت ئێران هەرگیز لە دۆخێکدا بێت کە بتوانێت ئیسرائیل لەنێوببات.
هەردوو سەرۆک کۆک بوون لەسەر ئەوەی داهاتوویەک لەگەڵ پەیوەندییەکی دووقۆڵیی باشتر لە نێوان ئەمریکا و رووسیادا سوودێکی زۆری دەبێت. ئەمەش مامەڵەی ئابووری گەورە و سەقامگیری جیۆپۆلەتیکی لەخۆدەگرێت کاتێک ئاشتی بەدیهات.
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









