
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی ئەو كورتهێنانەی كە لە پارەی مووچەی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە دروستبووە، دابەشكردنی مووچەی یەكەی 70 ی هێزەكانی پێشمەرگە ڕاگیراوە، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایش ئاشكرایدەكات كە چەكی پارەكانیان هاتووەتە بانك بەڵام تەمویلەكەی نەهاتووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی SNN كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، لەگەڵ ئەوەی دەبوو ئەمڕۆ مووچەی یەكەی 70 ی هێزەكانی پێشمەرگە دابەشبكرایە، بەڵام بەهۆی ئەوەی كورتهێنان هەبووە لە بڕی پارەكانیان، دابەشكردنی مووچەكانیان ڕاگیراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، چەكی پارەی مووچە ڕەوانەی بانكەكان كراوە، بەڵام تەمویلی پارەكانیان نەێردراوەتە بانكەكان، بۆیە ئەو بانكانەی كە مووچەی یەكەی 70 دابەشدەكەن لە چاوەڕوانی ئەوەدان پارەی مووچە بگاتە بانكەكان و ئەوانیش دەستبكەن بە دابەشكردنی.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNبڕی ئەو كورتهێنانەی كە لەم مانگەدا بۆ هێزەكانی یەكەی 70 دروستبووە بڕی 200 ملیۆن دینارە، ئەو كورتهێنانەش لە ئەنجامی پلەبەرزكردنەوەی ژمارەیەك لە ئەفسەر و كارمەندانمی سەر بە هێزەكانی یەكەی 70 دروستبووە.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









