
SNN-
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و چارەنوسی ئەو فەرمانبەرانە یەکلادەکاتەوە کە لەمانگی حەوتی ساڵی رابردوەوە بەهۆی جێگیربونی میلاکەوە مووچەیان بۆ نەبەستراوە، درێژکردنەوەی داشکاندنی سزاکانی سەرپێچی هاتوچۆ و گرفتی دەرچوانی کۆلیژی پزیشکیی گشتیی زانکۆ حکومییەکان بۆ ساڵی 2024 تاوتوێ دەکرێن.
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران بە میدیای گۆڕانی راگەیاندووە، کاتژمێر 11:00ی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاوتوێکردنی سێ پرس کۆدەبێتەوە.
لە تەوەری یەکەمدا، وەزیری ناوخۆی هەرێم پێشنیاری وەزارەتەکەی بۆ درێژەدان بە بڕیاری داشکاندنی ڕێژەی 20% لە سزای سەرپێچی هاتوچۆ بۆ شەش مانگی دیکە پێشکەشدەکات بۆئەوەی تاکو 1-6-2025 بەردەوام بێت.
لە تەوەری دووەمیشدا، وەزیری دارایی و ئابوری راپۆرتێک پێشکەشدەکات کە تایبەتە بە یەکلاکردنەوەی چارەنوسی ئەو فەرمانبەرانەی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم بەشێوەی هەمیشەیی و گرێبەست دامەزراون، بەڵام لە مانگی حەوتی ساڵی رابردوەوە بەهۆی جێگیربونی میلاکەوە موچەیان بۆ نەبەستراوە.
، لە تەوەری سێیەمدا د. سامان بەزرنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم بابەتی دەرچوانی کۆلێژی پزیشکی گشتی زانکۆ حکومییەکان بۆ ساڵی 2024 دەخاتەڕوو، هاوکات داوای دامەزراندنی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی دەکات بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی لە میلاکاتیان دروستبووە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
56 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
56 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









