
SNN-
دەزگای میدیای کەناڵ 8 ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت،”پەخشى کەناڵ8 لە نایلسات، یاهسات و فەیسبووک راگیرا”.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە…
پەخشى کەناڵ8 لە نایلسات، یاهسات و فەیسبووک راگیرا.
لە کاتى پەخشکردنى دیمانەى موراد قەرەیلان ئەندامى کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە، پەخشى کەناڵ8 لە مانگى دەستکردى نایلسات و یاهسات و پەیجى فەرمیى کەناڵەکە لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک راگیرا.
کاتژمێر 17:00ـى ئێوارەى ئەمڕۆ، کەناڵ8، لە چوارچێوەى ئەرکى میدیایى و کارى پرۆفیشناڵانەى خۆیدا، پەیامى فەرمیى پەکەکەى لەبارەی بانگەوازەکەى عەبدوڵا ئۆجەلان، لە رێگەى موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە لە کەناڵ8ـەوە گواستەوە.
پاش نیو کاتژمێر لە پەخشکردنى دیمانەکە، پەخشى کەناڵەکە لە مانگى دەستکردى نایلسات و یاهسات و پەیجى کەناڵ8 لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک راگیرا.
کەناڵ8، لە 1ـى تشرینى یەکەمى 2024ـەوە بە بەردەوامى لە کارە رۆژنامەوانییەکانیدا رۆژانە بۆچوونى تەواوى لایەنەکانى ئەو پرۆسەیەى لە تورکیا هاتووەتە ئاراوە گواستووەتەوە.
لەو چوارچێوەیەدا بۆچوونەکانى بەرپرسانى پارتى داد و گەشەپێدان لەسەروو هەموویانەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان، پارتى نەتەوەیى تورکیا “مەهەپە”، پارتى کۆماریى گەل “جەهەپە” و پارتى یەکسانى و دیموکراسى گەلان “پارتى دەم”ـى بڵاوکردووەتەوە، گواستنەوەى پەیامى بەرپرسانى پەکەکەش لە چوارچێوەی گواستنەوەى بۆچوونى سەرجەم لایەنەکانى ئەو پرۆسەیەدا بووە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
11 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
11 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









