
SNN-عەلی حەمەسەعید
لەسەر داوای پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، وەزیری ژینگەی عێراق پێنج هەزار نەمام ڕەوانەی دەڤەری راپەڕین كرد و بەسەر سەرجەم شارەوانییەكانی ناوچەكەدا دابەشكران.
بەدریە حسێن، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتیانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین و پاراستنی ژینگە و سروشتی ناوچە جیاوازەكانی كوردستان، داواكارییەكم ئاستەی وەزیری ژینگەی عێراق كرد بەمەبەستی دابینكردنیژمارەیەك نەمام بۆ دەڤەری ڕاپەڕین.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەوەڵامی ئەو داواكارییەكاندا، وەزیری ژینگەی عێراق بڕیاریدا بە دابینكردن و ناردنی پێنج هەزار نەمامی جۆراوجۆر بۆ دەڤەری راپەڕین، هاوكات ئەو هەوڵەی ئێمە بەڵكو بەشێكە لە پڕۆژەیەكی گەورەتر بۆ پاراستنی ژینگە و جوانكردنی ناوچەكە.
” ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، بەمەبەستی ئەوەی زۆرترین ناوچە سود لەو نەمامانە وەربگرن و هاوكات لە شوێنی گونجاو بنێژرێن، سەرجەم نەمامەكانمان بەسەر شارەوانییەكاندا دابەشكردووە، ئەوەش كاریگەری زۆر باشی دەبێت لەسەر كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا و هەروەها سەوزكردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









